۱۳۸۷ آبان ۲۲, چهارشنبه
درێژه‌ی مێژوو ...
هۆنراوه حیماسیه‌کانی هوومر، ئاوێنه‌ی ته‌واو نومای بیر و بڕوا و داب و نه‌ریتی زاڵ به سه‌ر ژنی ئه‌و سه‌رده‌مه دایه. هوومر ، ژن وه‌ک خولقاوێکی شه‌ڕ ئه‌نگێز و ئه‌هریمه‌نی ده‌بینێته‌وه ، که بووه‌ته هۆی چاره‌ڕه‌شی ئینسان .له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نانه‌ت ژنانی خاوه‌ن شکۆ و ته‌لار و عانه، شوێنگه و پێگه‌یه‌کی نزم تریان له پیاوان بۆ دابین کرابوو. له باری راهێنان، به شێوازی جیاواز په‌روه‌رده ده‌کران. ئه‌بوایێ له‌و شوێنانه‌ی که پیاوان فێرکاریان بۆ داده‌نرا ئه‌وان دوور بخرێنه‌وه. به گشتی، ژن وه‌کوو یه‌خسیر ، هه‌موو ئیش و کارێکی سه‌خت و دژواری به سه‌ر دا ده‌سه‌پا و مافی به‌شداری له هیچ کۆڕ و ئه‌نجومه‌نێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا نه‌بوو. ئیفلاتوون؛ فیله‌سۆفی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌مه، به هۆی ئه‌وه‌ی که ژنی به بوونه‌وه‌رێکی لاواز و زه‌بوون ده‌زانی ، به شاگرده‌کانی رای ده‌سپارد هیچ کاتێک ژن نه‌هێنن. هه‌روه‌ها داوای له پاسداره ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌کرد له ژن و ماڵ و منداڵ، که هۆکاری به‌خێڵی و خه‌یانه‌تن دوور بکه‌ونه‌وه. هه‌موان ده‌زانین ، له داستانی ئافه‌رینشی ئینسان دا هاتووه، یه‌که‌م جار که پیاو به بێ هیچ زه‌حمه‌ت و ئێش و زه‌ختێک ئافه‌ریده کریا؛ له به‌هه‌شتدا له‌وپه‌ڕی خۆشی و ناز و نه‌عمه‌ت دا ده‌ژیا. به‌ڵام کاتێک ژن خولقیا، رۆژ ڕه‌شی و شه‌ڕ و نه‌گبه‌تی له ناخی ئینسان دا جێگیر بوو. به‌و شێوه ئینسان ده‌رکرایه سه‌ر زه‌وی و ژن بووه هۆی ئه‌و په‌ڕی چاره‌ڕه‌شی!ئه‌وه بوو بیر و بڕوای سه‌رده‌می کۆن سه‌باره‌ت به ژن ، که تا ئێسته‌ش له زۆر کۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت له نێو رۆژه‌ڵات نشینه‌کان، بیرۆکه‌ی بنه‌ڕه‌تی پیاوان و ژنانی مرۆڤ ئاسان!!«کۆتایی» "
اشتراک در:
پستها (Atom)