به گشتی؛ فمینیسم ، پرۆژه‌یه‌که بۆ گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و بزوتنه‌وه‌یه‌که بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتی ژنان.femen وشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسییه که بۆ جنسی «مێ» که‌ڵکی لێی وه‌ر ده‌گیرێ.
یه‌که‌م جار وشه‌ی فمینیست ، له لایه‌ن سوسیالیستێکی فه‌رانسه‌وی به نێوی «شارل فوریه»، له سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م که‌ڵکی لێ وه‌ر گیراوه. به‌ڵام له بریتانیادا یه‌که‌م جار له ساڵی 1890ی زایینی ، فمینیست به‌و ژنانه ده‌گوترا که بۆ وه‌ده ست هێنانی مافی ده‌نگ دان خه‌باتیان ده‌کرد.
فمینیسته‌کان بڕوایان وایه؛ ژن له به‌ر جه‌سته‌ی ژنانه‌ی سته‌می لێ ده‌کرێ و پێویستیی لابردنی ئه‌م سته‌مه ، گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له ژێرخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگه‌دایه .
مافی هاووڵاتی یه‌کسان نێوان ژن و پیاو، مافی هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووس له ژیاندا و مافی کاڵکه‌ن«سقتی جه نین»؛ گرینگ‌ترین داخوازیه‌کانی فمینیسته‌کانه.
فمینیسته‌کان بڕوایان وایه هیچ جیاوازیه‌کی ره‌گه زی، جنسی، چینایه‌تی و بناغه‌یی له نیوان ژن و پیاودا نییه. هه ر جیاوازیه‌ک ده‌بینرێت، به‌دی هاتووی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رهه‌می شێوازی په‌روه‌رده‌ییه. هه‌ر بۆیێ به هۆی گۆڕان و چاک سازی باروودوخه‌که، روانین و بیر و بڕوای هه‌ڵه‌ی ئیستا له سه‌ر ژنان نامێنێت.
له بواری مێژوییه‌وه، فمینیسم بۆ دوو قۆنا‌غ دابه‌ش ده‌کرێت. یه‌که‌م ،له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م و دووهه‌م ،له سه‌ره‌تا و نیوه‌ی ده‌یه‌ی شه‌سته‌کان و تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌م دووقۆناغه وه‌ک دوو شه‌پۆلیش ناودێر کراوه. وشه‌ی شه‌پۆل ، نیشانده‌ری هه‌ڵ چوون و داچوون گه‌لێکن که له بزووتنه‌وه‌ی فمینیسم دا ڕوویان داوه. هه‌روه‌ها، ئاماژه به‌و وشه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵ و خه‌باته یه‌ک گرتووانه که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی یه‌کسانی و مافی ده‌نگ دانی ژنان له ئورووپا و ئه‌مریکادا له ئارادا بووه. له راستی دا فمینیسم ، له زۆر ڕوانگه‌ی جوراو جوره‌وه بایه‌خی پێ دراوه. هه‌ر بۆیێ له چوارچێوه‌ی بڕواگه‌لێک وه‌ک؛ فمینیسمی لیبراڵ، فمینیسمی سوسیالیست، فمینیسمی رادیکاڵ، فمینیسمی کلتووری، و فمینیسمی ره‌ش پێناسه کراوه.
په‌یامی سه‌ره‌کی فمینیسته لیبراڵه‌کان که له شه‌پۆلی یه‌کمی فمینیسم دا جێگیرن ئه‌وه‌یه که ؛ به هۆی بڕوای هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵ، ئه‌م بیرۆکه له ناخی ژن دا رۆ چووه که؛ ژنه‌کان له ژیاندا ئامانجێکی تریان جگه له «خزمه‌ت گوزاری » پیاو، نییه. هه‌ر ئه‌م بیرۆکه پرتووکاوه ، کۆسپی سه‌ره‌کی گه‌شه‌ی ئه‌ندیشه و توانا و بیر وهزری ژنان بووه و ئه‌وانی کردوه‌ته به‌رده و یه‌خسیری پیاو.
له روانگه‌ی فمینیسته‌کانه‌وه، ده‌کرێت له رێگای سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردن و بزواندنی بیری ره‌خنه‌گرانه له ژناندا، ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه ده‌ست بێنن.
فمینیسته کلتووریه‌کان که سه‌ربه فمینیسته رادیکاڵه‌کانن، سه‌ره‌ڕای داواکردنی مافی یه‌کسانی و چاکسازی کۆمه‌لایه‌تی بۆ ژنان ، داواکاری گۆڕانکاری له ژێرخانی کلتووری، و تێکڕووخانی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پیاوسالارانه‌ی نێو کۆمه‌ڵن.
فمینیسته سوسیالیسته‌کان بڕوایان وایه ، ژن ته‌نیا له ژێر ده‌ست پیاودا ناچه‌وسێته‌وه، به‌ڵکوو، سته‌می چینایه‌تی و ره‌گه‌زیشی لێ ده‌کرێت.
به گشتی ، شه‌پۆلی یه‌که‌می فمینیسم که زۆرتر له ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌می رۆشن گه‌ری و شۆڕشی فه‌رانسه‌دا و بزووتنه‌وه سوسیالیستی و لیبراڵیبه‌کاندا بووه، خولقێنه‌ری به‌رهه‌م گه‌لێک وه‌ک«حقانیت حقوق زن»(ره‌وایی مافه‌کانی ژن)، نووسینی؛ "ولسون کرافت"، و «انتقاد زنان»(ره‌خنه‌ی ژنان)، نووسینی؛ "جان استوارت میل"، بووه. به دوای ئه‌مه‌دا ژنانی ئامریکایی له ساڵی 1920ی زایینی ، توانیان به پێی، "ته‌واو که‌ری نوزده‌هه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی" (متمم نوزده قانون اساسی) ، مافی ده‌نگ دان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ خۆیان به ده‌ست بێنن. ئه‌مه وه‌ک یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی فمینیسم له سه‌ده‌ی بیست دا ئه‌ژمێردرێت.
شه‌پۆلی دووهه‌می فمینیسم له ده‌یه‌ی شه‌ست دا به هۆی به‌رهه‌می له‌رزێنه‌ری خانمی «سیمون دوبووار»، له ژێر ناوی «جنسی دووهه‌م»، روانینێکی نوێی هێنایه ئاراوه. «دوبووار»، به‌هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له بیرووڕای دروون ناسی و تێیوری چینایه‌تی ، ریشه‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانی له لایه‌ن پیاوانه‌وه خسته به‌ر لێکۆڵینه‌وه. «که‌سێکی تر»، وشه‌ی گرینگی بیرۆکه‌ی «دبووار» بوو. ئه‌و ده‌ڵێت : ژن ده‌بێ بزانێت ؛ سه‌پاندنی پێگه‌ی پله‌دوو له په‌نای «که‌سێکی تر»دا، له لایه‌ن پیاوانه‌وه، ته‌نیا به‌شیک له چاره‌ڕه‌شیه‌که‌یه‌تی؛ به‌شه‌که‌ی تری ده‌روونی بوونه‌وه‌ی ئه‌و هزره تاڵه وه‌ک راستیه‌کی درۆیین، و کۆڵ دانی ئه‌وانه. «دوبوار» هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چاره‌ی ژن ئه‌وه بووه که ببێ به که‌سێکی فه‌رمانبه‌ری وه‌ها که، که‌سایه‌تیه‌که‌ی ته نیا له په‌نای پیاودا و فه‌رمان به‌رداری له‌وانه‌وه، مانادار بێت.
ئاکام؛ تاقه رێگای رزگاری له‌و جۆره چه‌وسانه‌وه ، ئاگا بوونه‌وه‌ی ژنان و تێگه‌یشتنی ئه‌وان له؛ توانا و خواست و ویست و حه‌ز و قووڵایی هه‌ست و نه‌ستیانه.
ئه‌م ره‌سته ناو نیشان داره‌ی «دوبووار» گاهه‌س بکرێت، وه‌ک سه‌رجه‌م بیرۆکه‌ی هزری فمینیسم ناودێڕبکرێت: «هیچ که‌سێک به ژنی نایێته دنیاوه ، به‌ڵکوو ده‌کرێت به ژن».
«کۆتایی»