داهێنه‌ری و بیر و هزری گه‌شاوه‌ی شارام نازری ته‌نانه‌ت له‌ئاوازه‌فۆلکلۆر و نه‌ریتیه‌کانیشی دا زۆر زه‌ق و به‌رچاون. هێڵی بیرۆکه‌یی و ره‌وتی ژیانی شارام نازری ته‌نیا به‌خه‌ڵاتی شوالیه‌و وه‌رگرتنی نیشانی فه‌رهه‌نگیی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌کۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و نایێت، ئه‌و له‌وانه‌تێپه‌ڕیوه‌و ئێستا نازری له‌سه‌ر لووتکه‌یه‌کی تر ده‌بینرێته‌وه‌و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیه‌کی گه‌وره‌تری له‌ئه‌ستۆیه.
نازری رچه‌و رێگایه‌کی نوێی له‌تارمایی و هه‌وای ته‌م و مژاوی، بینیوه‌ته‌وه و به‌ئیمان و باوه‌ڕ به‌خۆ بوونێ که‌هه‌ی بوو، به‌تیپه‌ڕاندنی چوار ده‌یه(40ساڵ)، کۆڵی نه‌دا و ئێستا شارام نازری جیهانێکه‌له‌وڵاتی خۆیدا.
***************************
_ گرینگ‌ترین و یه‌که‌م که‌س که‌تۆی کرد به"شارام نازری" کێ بوو؟
+ دایکم
_ دڵخواز و په‌سه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌خوله‌کانی ژیان و ته‌مه‌ن دا توشی گوڕان ده‌بێت،بیروو ڕای تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌چییه؟
+ ئه‌مه‌تا راده‌یه‌ک راسته. به‌ڵام به‌ته‌واوی باوه‌ڕم پێ نییه.
_ ئه‌م پرسیاره‌م کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له‌سه‌رده‌می مێر منداڵی و لاوه‌تی دا گوێ بیستی چ جۆر به‌رهه‌مگه‌لێکی مووسیقایی بووییت؟
+ ئاوازه‌فۆلکلۆریه‌کان و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌لایه‌نی فێرکارییان هه‌بووه.
_ ئه‌ی مووسیقای بێگانه؟
+ من سه‌رجه‌م مووسیقای نه‌ته‌وه‌کانم پێ خۆشه‌و گوێ بیستی به‌رهه‌مه‌چاکه‌کانیانم.
_ مووسیقای ئێرانی چی؟ گوی بیستی ئه‌بی؟
+ نه! له‌بیست، سی ساڵی رابردوودا زۆر که‌م؛ مه‌گه‌ر ته‌کنه‌وازیه‌کانی بڕێک له‌مامۆستا به‌ئه‌زموونه‌کان و به‌رهه‌مگه‌لێک له‌نه‌وه‌ی پێشوو و نه‌وه‌ی سه‌رده‌م.
_ وه‌کوو کێ؟
+ جه‌لیل شاناز، حه‌سه‌ن که‌سایی و عبادی.
_ له‌نه‌وه‌ی لاوی ئه‌مرۆدا له‌هونه‌ری مووسیقادا که‌سێکی وه‌ها هه‌بووه‌سه‌رنجی تۆ را بکێشێت؟
+ ئه‌توانم بڵیم نه! هونه‌رمه‌ندانی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرتر بۆ ئه‌وه‌ی که‌به‌رهه‌مێکی باش ساز ده‌ن، لاسایی پێشینیان ده‌که‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌یان ئه‌بێ وه‌ها بێت، تا به‌رده‌نگی هه‌بێت. وێده‌چێ زۆربه‌یان هونه‌رمه‌ندئاسا بن؛ هه‌ر چه‌ند ئه‌مه‌به‌ته‌واوی راست نییه، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌که‌م. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ئه‌بێ ددان پێ دانه‌ری ئه‌وه‌بین که‌لێهاتوویی و بڕشت و وزه‌گه‌لێکی چاک هه‌ن و هه‌ولگه‌لێک ئه‌درێت. به‌ڵام زۆر پرس و هه‌وڵی تر هه‌یه‌که‌ئه‌بیت ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ک، له‌ناو ئه‌م لاوه‌لێهاتوانه‌دا که‌سانێک ده‌ست راگه‌یشتووی گه‌وهوری پاک و خاوێنی هونه‌ر بن. به‌ڵام تۆ وێده‌چێ ئیتر سه‌رده‌می هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌کان کۆتایی پێ هاتوه‌و ده‌ورانی ورده‌واڵه‌کان ده‌ستی پێ کردوه؛ هه‌ر چه‌ند ئه‌م نوقسانه‌ته‌نیا تایبه‌تی مووسیقا نییه‌و ئه‌ده‌بیات و شێعر و....... گرتوه‌ته‌وه.
_ ئایا ئه‌م نوقسانه‌گشتگیری هه‌موو جیهانی ئه‌مڕۆ و هه‌موو وڵاتان نییه؟
+ به‌ڵێ؛ له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا تا راده‌یه‌ک وایه. به‌ڵام له‌وڵاتانی دواکه‌وتوودا ئه‌م پرسه،ئاسته‌م و دژوارتره‌و خه‌ڵک زۆرتر له‌ژێر کاریگه‌ریدان و تووشی ئه‌و به‌ڵا و مێمڵه‌ن. ئێستاش له‌وڵاته‌پێشکه‌وتوه‌کاندا کار و به‌رهه‌می بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌رۆکدرا ده‌کرێت، به‌ڵام لێره‌وا نییه‌و کۆمه‌ڵگه زۆر جار ده‌که‌وێته‌ژێر کاریگه‌ری پروپاگه‌ندی ژه‌هراوی و، وادیاره، لێره‌مێمڵ و نه‌خۆشیه‌کان زووتر په‌ره‌ده‌ستێنێت.
_ به‌ڵام تیکنیک له‌ئاواز و ته‌کنه‌وازی دا گه‌شه‌ی سه‌ندووه؛ ئه‌مه‌راسته؟
+ به‌ڵێ؛ به‌ڵام به‌دژواری ده‌توانین باسی ته‌کنه‌وازی له‌ئه‌مڕۆدا، له‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆیدا،بکه‌ین. له‌کاتێک دا له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا، ته‌کنه‌وازگه‌لی هه‌ڵکه‌وتوو زۆر بوون. هه‌ر وه‌ها له‌نه‌وه‌کانی پێش ئێمه‌شدا ته‌کنه‌وازگه‌لێک هه‌بوون که‌هه‌ر کامیان به‌و په‌ری پته‌وی وداهێنه‌ری ودڵڕفێنی ئاوازیان ده‌چڕی. به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت بۆ نموونه"تار" وه‌ک پێشینیان لێ بدات، سێبه‌ریک له"عه‌لی ئه‌کبه‌ر شانازی" و "ئاغای حوسه‌ین قولی" ده‌نوێنێت، یا ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت پێشکه‌وتووانه، تار لێ بدات؛ تارماییه‌ک له"کلونل وه‌زیری" دێنێته‌نواندن.
_ ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌تیکنیکی ئه‌وان بیر‌و ڕای ئێوه‌چییه؟
تیکنیک به‌ته‌نیایی که‌ڵکی نییه. تیکنیک ئه‌بێ خاوه‌ن، پاڵپه‌شتی قووڵی هونه‌ری و هزر و بیرمه‌ندی بێت، هه‌تا بگاته‌مه‌به‌ست. له‌کاتیک دا ئه‌گه‌ر مێرمنداڵێک وه‌کوو ماشێن کار بکات و ساز لێ بدات، دیاره‌دوای ماوه‌یه‌ک زۆر توند و تیژ ئاهه‌نگ ده‌چڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکێکی قووڵی هونه‌ری له‌پشت ئه‌م جۆره‌ئاهه‌نگ چڕانه‌وه‌نه‌بێت، هیچ بایه‌خێکی نییه. ئه‌مه‌ش بزانین هه‌ر کارێکی نوێ، نوێ نییه‌و هه‌ر کارێکی کۆنیش، کۆن نییه. زۆر که‌س ئه‌یانه‌وێت وه‌ک "عه‌لی ئه‌کبه‌ر شانازی" تار لێ بده‌ن، به‌ڵام ته‌نیا لاسایی که‌ره‌وه‌یه‌کی رواڵه‌تین.
+ له‌گه‌ڵ به‌خێڵی و ئێره‌یی دا جلۆن هه‌ڵسوو که‌وت ده‌که‌یت؟ ئایا بیستووته‌که‌ده‌ڵێن به‌خێڵی له‌نێو مووسیقا زان و ئاواز خوێنه‌کاندا زۆرتره؟
_ به‌ڵێ؛ به‌داخه‌وه‌به‌خێڵی له‌نێو مووزیسیه‌نه‌کاندا زۆر زۆر بووه. زووتریش ئه‌مه‌هه‌بووه، به‌ڵام به‌راستی هیچ کاتێك ئه‌وه‌نده‌زۆر نه‌بووه‌و ئه‌مه‌زۆر مه‌ترسیداره. له‌ژینگه‌ی ئێمه‌دا به‌هۆی فه‌رهه‌نگی دوو لایه‌نه‌و چه‌ند لایه‌نه‌و پرسگه‌لێک که‌هه‌ن، به‌داخه‌وه‌ئه‌م گرفتانه‌زۆر تند و تیژن؛ زۆر که‌س چاوی دیتنی که‌سانێکیان نییه که‌هه‌نگاوێک له‌پێشیانه‌وه‌بێت. له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ئێران ئه‌و خوو ره‌وشته‌هه‌یه، که‌ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌پیشه‌و رشته‌ی خۆیدا سه‌رکه‌وتوو بێت، ئه‌یانه‌وێت رایکێشنه‌خواره‌وه، که‌س نایه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێت به‌ئه‌و.
+ ئێوه‌بۆ خۆتان تا ئێستا به‌خێڵیتان به‌که‌س بردووه؟
_ من به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌که‌دایمه‌ن مرۆڤێکی داهێنه‌ر و بوێر بوومه، و ئه‌و بوێریشمه‌به‌هۆی باوه‌ڕی قووڵ به‌کاره‌که‌مه‌وه‌بووه، که‌سێکی پێشره‌و بووم و به‌ر ده‌وام چه‌ند سالێک له‌پێش کات و زه‌مانی خۆمه‌وه بیرم کردوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه‌ئه‌و پرۆژه‌و بیر و هزرانه‌ی ده‌یان ساڵ له‌مه‌و پێشی من(35ساڵ پێش ئێستا)، له‌بواری موسیقادا، تێ ده‌گه‌ن که‌من جۆن بیرم کردووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و شێوه‌بیر کرنه‌وه، که‌ده‌ستم ده‌دایه‌کارگه‌لێک، هه‌موو کات به‌ر هه‌ڵست کارییان ده‌کردم. به‌ڵام دژبه‌ره‌کانم دوایی ورده‌ورده رێگای منیان ده‌گرته‌به‌ر. بۆ نموونه‌کاتێک من شێعری "مه‌ولانا"م ده‌خوێند، ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرتم. به‌ڵام دووایی هه‌موو، یا زۆربه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌له‌شێعره‌کانی مه‌ولانا که‌ڵکیان وه‌ر گرت. یا زۆر که‌س ده‌یان گوت بۆ له‌ده‌ف که‌ڵک وه‌ر ده‌گریت، که‌دوایی هه‌موو ده‌فیان هێنایه‌نێو ده‌سته‌که‌یان. یا کاتێک من شێعری نوێم به‌شێوازی ئازاد ده‌خوێند، له‌یه‌که‌م که‌سه‌کان بووم، که‌دووایی ئاواز خوێنه‌کانی تر دوام که‌وتن و...... ئه‌مه‌یه‌که‌ئه‌وان دوای من که‌وتن و من له‌پشتی که‌سه‌وه‌نه‌بووم. هه‌ر بۆیێ بواری به‌خێڵیم نه‌بووه‌و به‌خۆشییه‌وه‌به‌خێڵیم به‌که‌س نه‌بردووه.
+ هه‌ستت به‌نه‌داری کردووه؟ تا ئێستا بێ پووڵی به‌توندی به‌رۆکی پێ گرتوویت؟
_ به‌ڵێ، کاتێک من 18 ساڵ ته‌مه‌نم بوو، گرفتێکی گه‌وره‌تووشی بنه‌ماڵه‌که‌مان بوو، هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی بنه‌ماڵه‌که‌مان تاڵان کرا. به‌ڵام به‌هۆی دایکمه‌وه‌که‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی پته‌و و بنه‌ڕه‌تداری هه‌بوو، ئه‌و قه‌یرانه‌مان تێپه‌ڕاند و ژیانی ئاساییمان ده‌ست پێ کرده‌وه.
+تا ئێستا دوای سیاسه‌ت که‌وتوویت؟
_ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌که‌سیاسه‌تمه‌داره‌کان دوای ده‌که‌ون؛ نه، هیچ کاتێک. به‌ڵام هونه‌رمه‌ندێکی به‌رپرس، به‌شێوه‌یه‌ک سیاسیه؛ یانێ هونه‌رمه‌ندێکی راسته‌قینه‌بیر له‌خه‌ڵک ده‌کاته‌وه، بیر له‌مرۆڤ، له‌مێژوو، له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌کاته‌وه. به‌گشتی له‌سه‌ر پرسگه‌لی وڵاته‌که‌ی بێ لایه‌ن و بێ هه‌ڵوێست نییه.
+له‌نێو که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده‌کانی یه‌ک سه‌د ساڵی پێش ئێستا، که‌سێک هه‌ڵبژێره.
_ رشته‌کان جۆراوجۆرن. له‌رشته‌ی مووسیقادا، ئه‌بێ له‌هه‌ڵکه‌وتوویه‌ک وه‌ک"سه‌با" ناو به‌رین.
+ له‌که‌سه‌ناوداره‌کانی هونه‌ری جیهان له‌سه‌ره‌تای خولقانه‌وه‌تا ئێستا، سێ که‌س هه‌ڵبژێره.
_ میکڵ ئانژ، پیکاسۆ، موتزارت یا بتهوون.
+زۆرتر له‌هه‌موان، بۆ کۆچی دوایی کام هونه‌رمه‌ند دڵگران و خه‌مگین بوویت؟
_ مه‌نسوور سارمی، حوسه‌ین مونزه‌وی، مه‌هدی ئه‌خه‌وان سالس، سیاوه‌ش که‌سرایی و عه‌لی ئه‌سغه‌ر به‌هاری.
+ بڕێک که‌س روخساری ستران بێژ له‌سه‌رکه‌وتنی دا، به‌کاریگه‌ر ده‌زانێت. بۆچوونی ئێوه‌له‌م باره‌وه‌چییه؟
_ وێده‌چێ روخساری ستران بێژ،بۆ مووسیقای رۆژ و مووسیقای نزم، کاریگه‌ر بێت؛ له‌راستیدا بۆ ئه‌و ستران بێژانه‌که‌ئه‌یانه‌وێت له‌پڕێ ببنه‌کوڕێک و ئه‌وانه‌ی دوای سێ مانگ له‌بیر ده‌چنه‌وه، به‌ڵێ راسته. به‌ڵام بۆ ستران بێ‌ژان و هونه‌رمه‌ندانی کلاسیک و پته‌و، ئه‌مه‌راست نییه. زۆر که‌سی وه‌ها هاتوون و به‌روخسار ناشیرینیش بوون و دوایی بوونه‌ته‌خۆشه‌ویستی هه‌موان.
+ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ده‌ڵێن ستران بێژ ده‌بێت رژێمی خۆراکی تایبه‌تی هه‌بێت(ترشی، جگه‌ره، هه‌نجیر و.....)، بیر و رای تۆ چییه؟
_ ئه‌مه‌شێوازێکی دیاریکراوی نییه، بۆیێ تایبه‌تمه‌ندی تاکه‌که‌سی ستران بێژه‌کان جیاوازه، و په‌یوه‌سته‌به‌فیزیولۆژی جه‌سته‌یی ستران بێژه‌که‌و هه‌رێمی جوگرافیایی ، فه‌رهه‌نگی بنه‌ماڵه‌یی و..... ئه‌و که‌سه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵ دا، نه‌ک ته‌نیا ستران بێژ، به‌ڵکوو هه‌ر که‌سێک باشتره‌مام ناوه‌ندی هه‌موو شتێک ببات به‌رێوه. نابێت زۆر دوگم و وشک بین.
+ له‌باره‌ی میراتی بوونی ده‌نگ چی ده‌ڵێت؟
_ به‌ڵێ؛ ره‌گه‌ز و تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگ (باش و خراپی)، په‌یوه‌سته‌به"ژنتیک" و میرات. به‌ڵام ته‌نیا ده‌نگێکی باش و سه‌رنج راکێش به‌س نییه‌بۆ ستران بێژ بوون. وه‌کوو سازێکی باش، که‌ئه‌گه‌ر مووسیقا ژه‌نێکی باشی نه‌بێت، که‌ڵکی جییه؟
+ باوکی ئێوه‌ده‌نگی خۆش بووه؟
_ به‌ڵی، باوکم و دایکم.
+ ناخۆشترین رووداوی ژیانتان؟
_ مردنی دایکم و "مورشده‌که‌م"،(عمو خراباتی)
+ خۆشترین رووداوی ژیانت؟
_ سه‌رکه‌وتنم له‌ئه‌زموونی "باربد"(یه‌که‌م ئه‌زمونی ئاواز که‌له‌ساڵی 1355 هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو)، که‌له‌و ساڵه‌دا به‌یه‌که‌م ده‌رچووم.
+ باشترین خه‌ڵاتێک که‌تا ئێستا کرابێتی؟
_ نیشانی شوالیه، نیشانی میراتی فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و نیشانی سه‌ماعی زێڕین له‌ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی مه‌ولانا له‌قوونییه.
+ ئێستا باشترین پێشکه‌شی و خه‌ڵات بۆ خۆت به‌چی ده‌زانیت؟
_ پێ زانین له‌لایه‌ن گوێ گرانمه‌وه. ئه‌م پێ زانینه‌ده‌توانێت به‌هۆی پێوه‌ندی رۆحی و خۆشه‌ویستیه‌وه‌بێت. هه‌بوونی ئه‌م پێوه‌ندیه‌و درێژه‌ی له‌مابه‌ین ئێمه‌و به‌رده‌نگ، حه‌ز‌و توانای تایبه‌ت به‌کاره‌که‌مان ده‌به‌خشێت.
+ کامه‌رووداو و به‌دی هاتنی کام ئاره‌زووت، زۆر خۆشحاڵت ده‌کات؟
_ ئه‌وه‌ی که‌بتوانم بۆچوونه‌کانم له‌بواری ئاوازدا به‌دی بێنم و بڵاوی بکه‌مه‌وه.
+ چ راسپێرییه‌کت بۆ لایه‌نگره‌کانت هه‌یه؟
_ دیاره‌پێم خۆشه‌سه‌رنج بده‌نه‌ناوه‌رۆک و بنه‌ڕه‌تی هونه‌ر و په‌یامی هونه‌رمه‌ند وه‌ر گرن و پشتیوانی بن، تا بتوانێت به‌پاڵپشتیه‌کی پته‌وتره‌وه‌ده‌وام بکات.
+ له‌چ بوارێک‌دا کتێب ده‌خوێنیته‌وه؟
_ داستان و کتێبی فه‌لسه‌فی.
+ باشترین کتێبێک که‌خوێندووته‌وه‌کامه‌یه؟
_ کتێبی زۆرم خوێندووه‌ته‌وه، نازانم کامه‌یان هه‌ڵبژێرم. کتێبی رومه‌ن رۆلان(ژان کریستۆف، جان شیفته) جاودانگی و بار هه‌ستی نووسراوی میلان کوندرا و....
+ کام له‌به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی زۆرتر له‌سه‌ر تۆ کاریگه‌ر بوونه؟ حه‌زت له‌به‌رهه‌می کام هونه‌رمه‌نده؟
_ به‌رهه‌می زۆرکه‌سم لا جوانه. به‌ڵام سه‌رجه‌م له‌بواری شانۆدا؛ به‌رهه‌می حه‌مید سه‌مه‌نده‌ریان، به‌هرام به‌یزایی، په‌ری سابری. له‌بواری سینه‌مادا؛ ده‌رهێنانه‌کانی: کیا رۆسته‌می، به‌همه‌ن قوبادی، مه‌خمه‌ڵباف، به‌یزایی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی و....
+ نێوی فیلمێکی سه‌رکه‌وتوو لای تۆ؟
_ گوتنی گرانه.
+ شانازیه‌کانی کرماشان کامانه‌یه؟
_ شانازیه‌کانی زۆرن. بێستوون، داڵاهۆ، تاق وسان، هه‌موو خه‌ڵکی ئێسک سووکی ئه‌و ناوچه.
+ له‌نێو وڵاته‌ئورووپیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامه‌کانت کام وڵاتت لا په‌سه‌ندتره؟
فه‌رانسه، ئسپانیا و ئیتالیا.
+ ترسان و تۆقین لای تۆ چۆن بووه؟ له‌مانای فیزیکی و ده‌روونیه‌که‌یدا؟
_ نازانم. به‌وته‌ی حافز:" ازهر طرف که‌رفتم جز وحشتم نیفزود – زنهار از این بیابان، وین راه بی نهایت.(به‌هه‌ر لایه‌کدا رۆشتم، هه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوکێ بوو _ هاوار له‌م بیابانه‌وله‌م رێگا بێ کۆتاییه).
+ تا ئێستا له‌بواری مووسیقادا کڵاویان سه‌ر ناویت؟
_ له‌بواری که‌سایه‌تی هونه‌ریه‌وه‌نه. به‌ڵام له‌بواری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆستان، زۆر جار.
+ چۆن بووه؟
_ من له‌بواری پێوه‌ندی دۆستانه‌وه، زۆر ده‌ست ئاوه‌ڵام. له‌بڕێک که‌س وڵامی باشم وه‌ر نه‌گرتوه‌ته‌وه.
+ بۆ خۆت مرۆڤێکی ره‌خنه‌هه‌ڵگریت؟
_ زۆر زۆر. من دوای هه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێ دۆستانی خۆم کۆ ده‌که‌مه‌وه‌و داوایان لێ ده‌که‌م ره‌خنه‌م لێ بگرن و پێیان ده‌ڵیم خاڵه‌به‌قووه‌ته‌کان بۆ خۆم ده‌یانزانم، خاڵه‌لاوازه‌کانم بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ن. به‌داخه‌وه‌له‌به‌ر نزمی بواری فه‌رهه‌نگی و دوا که‌و‌توویی مان، پێمان خۆش نییه‌که‌س ره‌خنه‌مان لێ بگرێت و حه‌ز ده‌که‌ین هه‌موو به‌باڵاماندا بخوێنن. ئه‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌نه‌بێت هیچ کار و به‌رهه‌مێک سه‌رکه‌وتوو نابێت. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی رۆژئاوا، ره‌خنه‌وه‌ر گرتنی ئه‌وانه.
+ ئاگاداری گرینگ‌ترین ره‌خنه‌ی دۆستان و هاوکارانی خۆت هه‌یت؟
_ نه. نازانم ئه‌وه‌چییه؟
+ دۆستانت که‌زۆرتر ئاهه‌نگ ساز و ستران بێژن، له‌ریتمی له‌سه‌رخۆی ئێوه‌گله‌ییان هه‌یه‌و ده‌ڵێن، بڵاو کردنه‌وه‌ی ئالبۆمێک به‌ده‌نگی ئێوه‌زۆر جار چه‌ند ساڵێک درێژه‌ده‌کێشێت. ئه‌م ره‌خنه‌وه‌ر ده‌گریت؟ وڵامت چییه؟
_ به‌ڵێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌من ته‌نیا ستران بێژ نیم. پێش هه‌موو شتێک من مووزیسیه‌نم. لایه‌نگری شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتم. هه‌موو کارێک به‌ئاسانی وه‌ر ناگرم. ئه‌بێت بیر و بۆچوونی خۆم له‌کاره‌که‌دا له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌و کاره‌به‌ڕێوه‌نابه‌م.
+ نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌چییه؟
_ زۆر کاری وه‌ها بووه. بۆ نموونه‌به‌رهه‌می"یادگاری دوست" که‌له‌گه‌ڵ مووسیقی زانی زۆر به‌ڕێز ئاغای رۆشن ره‌وان، خه‌ریکی بووین. یا کاتێک ئاغای کامکار به‌رهه‌می"در گلستانه"ی هێنا که‌من بیخوێنم، هیچ کام له‌ئاوازه‌کانی"صدای پای اب" له‌نێوی دا نه‌بوون. ئایا ده‌زانیت چه‌ند حاسته‌م بوو تا من توانیم له‌و کاره‌ئورکستراڵه‌دا، ئه‌و ئاوازانه‌م تێکه‌ڵ کرد؟ هه‌ر بۆیه‌زۆر جار کاره‌کان زۆر درێژه‌ده‌کێشێت. له‌م دوایانه‌دا برێک له‌دۆستانم له‌سه‌ر مه‌ولانا کارگه‌لێکیان ساز کردبوو، که‌هیچکامیان سه‌ری نه‌گرت. ته‌نانه‌ت کاره‌که‌ی هووشه‌نگ کامکار، که‌له‌سه‌ر ده‌نگی من ساز کرا بوو، به‌هۆی له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی بۆچوونه‌کانی من و عه‌جه‌له‌ی ئه‌و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که‌من پێشتر یه‌کێ له‌کاره‌سه‌رکه‌وتووه‌کانم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوو، به‌داخه‌وه‌نه‌گه‌یشتینه‌ئه‌نجام و رێکه‌وتن.
+ یه‌کێ له‌ره‌خنه‌کانی تر له‌سه‌ر ئێوه‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ چه‌ند ساڵی پێش ئێستا که‌وتبووت: من وه‌ک ئه‌ژدیها ده‌خوێنم. ئێستاش وا ده‌ڵێت؟
_ سه‌ره‌تا، ئه‌مه‌وته‌یه‌ک نه‌بوو به‌و ئاسانیه‌له‌زاری من بێته‌ده‌ره‌وه. باروودۆخێکی وه‌ها بوو، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یه‌کێ له‌کۆنسێرته‌کانی من، چه‌ند که‌سێک له‌ستران بێ‌ژان هاتبوون و ره‌خنه‌و پرسیاریان له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵدانی من له‌کاتی کۆنسێرته‌که‌دا ده‌کرد. ئاخر ستران بێژانی نه‌ریتی(سونه‌تی) له‌کاتی کۆنسێرت دا ده‌ست هه‌ڵ ناده‌ن. له‌کۆنه‌وه‌وا ده‌رسیان دا دابوون، وه‌ک ئه‌وی له‌به‌رانبه‌ر شا و سوڵتاندا ئاواز ده‌خوێنن، نابێت ده‌ستیان بجووڵێنن، نه‌وه‌ک شا له‌خه‌و راچڵه‌کێت و تووڕه‌بێت و سی و دوو ددانیان بشکێنێت و سه‌ریان له‌ملیان جودا بکاته‌وه!
من به‌رده‌وام رچه‌شکێن بوومه. پێم وا نییه‌له‌به‌رانبه‌ر شا دا وه‌ستاوم. پێم وایه‌له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵک دام و ئه‌بێت هه‌موو هه‌ستی خۆم ده‌ر ببڕم و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بگرم. له‌ئاکامدا پێم وا بوو له‌مووسیقی نه‌ریتیش دا(سونه‌تی) ، ستران بێژ ده‌توانێت هه‌م به‌پێوه‌بوه‌ستێت، هه‌م ده‌ستیشی ته‌کان بدات، به‌و شه‌رته‌پێگه‌ی هونه‌ری خۆی راگرێت. به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا پیوه‌ندی بگرێت. سه‌ر ئه‌نجام له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌له‌ره‌خنه‌گراندا گوتم: من ستران بێژی کۆنسێرتم و فۆرمی ئاواز و کونسێرتی من له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر جیاوازه. ئه‌م هاواره(حه‌ماسه)که‌له‌ده‌نگی من دایه، ئه‌و به‌ستێنه‌سووررئالیه‌که‌له‌گه‌ڵ ده‌نگم دا ره‌سمی ده‌که‌م(ده‌یکه‌م به‌وێنه)، له‌راستیدا ده‌نگ و فۆرمێکی تایبه‌تی ئه‌وێت. به‌وته‌ی مه‌ولانا: "زارێکم ده‌وێت به‌پانتایی جیهان". ئه‌بێت نه‌هه‌نگێک، یا ئه‌ژدیهایه‌ک بیت هه‌تا بتوانیت ئاوه‌ها هاوار بکه‌یت و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆت دا پێوه‌ندی بگریت. به‌ڵام بڕێک له‌رۆژنامه‌وانان، ئه‌م وته‌ی منیان تۆزێک رووت تر بڵاو کرده‌وه.
ریشه‌و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وته‌ی منه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ شێعره‌که‌ی مه‌ولانا؛ زارێکم ده‌وێت به‌پانتایی جیهان. من کاتێک له‌سه‌ر شانۆ ده‌وه‌ستم، ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه‌و پێم وایه‌هونه‌رمه‌ند ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆیه. من بڕێک جار کاتێک ده‌ڕۆمه‌سه‌ر شانۆ پێم وایه‌زۆر گه‌وره‌بوومه، وه‌کوو بوودا، به‌گه‌وره‌یی و کێشی ئه‌و. هه‌ست ده‌که‌م ئه‌رک و په‌یامێکی گه‌وره‌م پێیه‌و ئه‌بێت به‌هه‌موو جیهانی رابگه‌یه‌نم، وا هه‌ست ده‌که‌م زاری من ئێستا به‌پانتایی هه‌موو جیهانه.
+ گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری، به‌بۆچوونی تۆ چییه؟
_ جوامێری و مرۆڤ بوون.
+ که‌وایه‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند له‌خۆیدا سه‌روه‌ری نانوێنێت؟
_ وایه‌له‌هه‌ر رشته‌یه‌ک دا ئه‌گه‌ر سه‌رترینیش بیت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بیت، بێ سووده.
+ له‌نێو به‌رهه‌مه‌کانتاندا یه‌کێکیان هه‌ڵ بژێرن.
_ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می مه‌وله‌وی که‌بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌له‌به‌رچاو بگرم، هه‌ر ئه‌و هه‌ڵ ده‌بژێرم. به‌ڵام له‌ناو به‌رهه‌مه‌کانی تردا، ئالبۆمی "سفر به‌دیگر سو" خه‌تی سێیه‌م هه‌ڵ ده‌بژێرم.
**********************************************************کۆتایی