پرسیار: مه‌به‌ست له مافه‌کانی منداڵ چییه، و گرینگ‌ترینیان کامانه‌ن؟
وڵام: له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، سه‌ره‌تا با بزانین منداڵ به کێ ده‌ڵێن.دوایی باس له مافه‌کانی ده‌که‌ین.
به پێی په‌سه‌ندکراوی کونوانسیونی جیهانی مافه‌کانی منداڵ له ساڵی 1989 ی زایینی دا، مه‌به‌ست له منداڵ ئه‌و مرۆڤانه‌ن که ته‌مه‌نیان که‌متر له هه‌ژده ساڵه.
هه‌ر چه‌ند له‌و یاسادا، له به‌ر ڕاکێشان و په‌یوه‌ست بوونی وڵاته ئیسلامیه‌کان، ته‌مه‌نی یاساییان بۆ بڕێک له‌و وڵاتانه، کێشاوه‌ته خواره‌وه. به‌ڵام به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی «کۆمه‌ڵی ته‌ندرووستی جیهانی»: مرۆڤ له سه‌ره‌تای له دایک بوونیه‌وه تا ته‌مه‌نی پانزده ساڵی، منداڵی پێی ده‌ڵێن و له به‌ر گه‌شه نه‌کردنی هه‌موو ئه‌ندامانی له‌شی و هه‌روه ها باری ده‌روونیه‌وه، پێویستی به پاراستن و پارێزگاری تایبه‌تی پێش له دایک بوون و دوای چاو کردنه‌وه‌ی هه‌یه.
گرینگ‌ترین مافه‌کانی له‌و ته‌مه‌نه دابریتین له:
یه‌که‌م: ڕا گه‌یاندنی(ناو نووسی) له‌دایک بوونی به شوێنی به‌رپرس، بێ دواخستن.
دووهه‌م: ناو لێ نان، و ناسین و دیاری کردنی دایک و باوکی، و مافی پاراستنی له لایه‌ن ئه‌وانه و، هه‌روه‌ها دیاری کردنی وڵاتی نیشته‌جێ بوونی.
سێ یه‌م: به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی ژیان بۆ هه‌موو منداڵێک. ( هه‌ر بۆیێ له‌سێداره‌دانی ژنی دووگیان تا کاتی له‌دایک بوونی منداڵه‌که‌ی دوا ده‌خرێت).
چواره‌م: پاراستنی منداڵان، له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره گوشار و سته‌مێک، له لایه‌ن که‌س و کاری نزیک(دایک و باوک، و به‌خێوکه‌ر و مامۆستا و ڕاهێنه‌رو...) و یا که‌سانی بێگانه‌وه بێت.
پێنجه‌م: پاراستنی لایه‌نی سوودمه‌ند بۆ منداڵ له هه‌موو داوه‌ریه‌کاندا له لایه‌ن دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تیه‌کان و دادگاکان و کاربه‌ده‌سته‌کان و ناوه‌نده کارگێڕيیه کان.
شه‌شه‌م: پشتیوانی له منداڵ له به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره جیاوازی دانان و ته‌مێ کردن، به هۆی ده‌ربڕینی بیر و ڕا، له لایه‌ن خۆیه‌وه بێت یا دایک و باوکی، و یا ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی.
حه‌وته‌م: پشتیوانی له منداڵ له به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره تند و تیژی و که‌ڵکی خراپی جنسی و گوشارێکی ڕووخێنه‌ر له سه‌ر له‌ش و یا باری ده‌روونی ئه‌و ، له کاتی سه‌رپه‌ره‌شتی کردنی له لایه‌ن دایک و باوک، و به‌خێو که‌ری یاساییه‌وه.
دیاره ئه‌مانه هه‌موو مافه‌کانی منداڵان نیه، به‌ڵام به‌شێ له گرینگترینی ئه‌و مافانه‌یه.
پرسیار: ئایا به‌ڕێوه بردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی کونوانسیونی مافه‌کانی منداڵ، ئیجباره له سه‌ر هه‌موو وڵاتان، یا ته‌نیا ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن که بڕیاره‌کان، په‌سه‌ند کراوی ئه‌نجومه‌نه یاسادانانه کانیانه؟
وڵام: له به‌ر ئه‌وه‌ی که بڕیاره‌کانی کونوانیسونه‌که، په‌سه‌ند کراوی کۆنگره‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کانه، وه یاسایه‌کی جیهانیه، هه‌موو دونیای پێشکه‌وتن خواز، پێشوازی لێ ده‌که‌ن و ناوه‌رۆکه‌که‌ی به ته‌واوی جێ به‌جێ ده‌که‌ن. وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، په‌سه‌ند کراوی ئه‌و یاسایه، له ئه‌نجومه‌نه‌کانیان وه‌ر ده‌گرن. به‌ڵام ته‌نیا په‌سه‌ند کراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بێ په‌سه‌ندی ئه‌نجومه‌نه نێو خۆییه‌کان، کیفایه‌ت ناکات.
پرسیار: ئایا ده‌وڵه‌تی ئێران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی، ئه‌و کونوانسیونه‌ی په‌سه‌ند کردووه؟
وڵام: به خۆشیه‌وه، به‌ڵێ. ناوه‌رۆکی کونوانسیونه‌که له ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی حه‌فتاو دووی هه‌تاوی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و شورای نگابانه‌وه په‌سه‌ند کراوه. به‌ڵام مه‌رجی به‌ڕێوه بردنی ئه‌وه‌یه که، هه‌ر کات و ساتێ ناوه‌رۆکی ئه‌و کونوانسیونه، له گه‌ڵ یاسا نێوخۆییه‌کان و ڕێچکه ئیسلامیه‌کاندا، ناته‌با بێت، کونوانسیونه‌که، به ڕێوه ناچێت.
پرسیار: ئه‌و مه‌رج و یاسا و ڕێچکه ئیسلامیانه که ناته‌بای ئه‌و کونوانسیونه‌ن کامانه‌یه؟
وڵام: زۆر شتن. له بابه‌ت مافه‌کانی ئه‌و منداڵانه‌ی که به پێی ڕێچکه‌ی ئیسلام، (به شه‌رعی)، له‌دایک نه‌بوونه. و یا مافی ئه‌و منداڵانه‌ی که بنه‌ماڵه‌کان له جێگای منداڵی خۆیان وه‌ریان ده‌گرن.
پرسیار: تکایه، یاسا ناته‌باکان به ڕوونی کامانه‌ن؟
وڵام: به پێی کونوانسیونی مافه‌کانی منداڵ، مرۆڤ تا ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی، و به پێی بڕیاری «کۆمه‌ڵی ته‌ندرووستی جیهانی»، تا ته‌مه‌نی پانزده ساڵی، منداڵه و به‌رپرسایه‌تی یاسایی له ئه‌ستۆ نیه. به‌ڵام له ماده‌ی 49 ی یاسای ساڵی 1370 وتراوه:«مه‌به‌ست له منداڵ ئه‌و که‌سه‌یه که باڵقی شه‌رعی نه‌بووبێ». ته‌بسه‌ره‌ی یه‌کی ماده‌ی 1210 له باره‌ی ته‌مه‌نی باڵق بوونی شه‌رعیه‌وه ئه‌ڵێ: «ته‌مه‌نی باڵق بوونی شه‌رعی له کوڕان دا پانزده ساڵی ته‌واوی مانگیه و له کچان دا نۆ ساڵی ته‌واوی مانگیه.»
خاڵه جیاوازه‌کانی یاساکانی ئێران و کونوانسیونی مافه‌کانی منداڵان، به‌ڕوونی دیاره.
یه‌که‌م؛ جیوازی نێوان کچ و کوڕ، کچ له نۆ ساڵ که‌متر و کوڕ له پانزده ساڵ که‌متر، به منداڵ ئه‌ژمێردرێ. کونوانسیونی منداڵ مرۆڤی خوار هه ژده ساڵ به منداڵ ئه‌زانێ.
دووهه‌م؛ کچی نۆ ساڵ و کوڕی پانزده ساڵ که باڵق بوونه، وه‌ک منداڵ حسێبیان بۆ ناکرێت و به پێچه‌وانه‌ی کونوانسیون، به‌رپرسایه‌تی یاساییان هه‌یه.
سێهه‌م؛ سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی ژن و شوویی، به پێی بڕیاری کونوانسیونی مافه‌کانی منداڵان، مرۆڤی خوار هه‌ژده ساڵ، منداڵه و نابێت بنه‌ماڵه پێک بێنێت. به‌ڵام به پێی ماده‌ی 1210 ی یاسای مه‌ده‌نی، کچی نۆ ساڵه و کوڕی پانزده ساڵه، ده‌توانن ببنه ژن و شوو. ته‌نانه‌ت، به پیی ماده‌ی1041ی یاسای مه‌ده‌نی ئیران، کچی ته‌مه‌ن خوارتر له نۆ ساڵ و کوڕی خوارتر له پانزده ساڵ، له سه‌ر خواستی سه‌ر په‌رشته‌کانیان، ده‌توانن ببنه ژن و شوو. له هه‌مان کات دا، کچێک که ته‌مه‌نی له هه‌ژده ساڵیش تێ په‌ڕی بێت، بێ ڕه‌زامه‌ندی و خواستی باوک ، یا بنه‌ماڵه‌ی باوکییه‌وه، ده‌سه ڵاتی شوو کردنی نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕازی نه‌بوون، ئه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و ئیجازه‌ی دادگا وه‌ر بگرێت بۆ شوو کردنی. بێ ڕه‌زامه‌ند یه‌کێ له‌و دوو لایه‌نه مافی شوو کردنی نیه.
چواره‌م؛ ئه‌گه‌ر منداڵێک له لایه‌ن باوکی و یا که‌س و کاری بنه‌ماڵه‌ی باوکییه‌وه بکوژرێت؛ بکوژه‌که حه‌قی لێ ناکرێته‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، یاسای ئێران، منداڵ له به‌رانبه‌ر تند و تیژیه‌کانی لایه‌نی دایکیه‌وه، ده‌پارێزێت و ته‌نانه‌ت دایک له تۆڵه‌ی کوشتنی منداڵه‌که‌ی، ده‌کوژرێته‌وه.
نمونه‌گه‌لێکی تریش له ناته‌بایی نێوان یاسا نێوخۆییه‌کانی ئێران ، و مافه‌کانی منداڵ له کونوانسیونی جیهانیدا، ده‌بینرێت. بۆیێ پێویسته به‌پێی گه‌شه‌ی شارستانیه‌تیی جیهانی، و به هیمه‌تی یاسا نووسان و ماف پارێزان، دۆخی له‌بار بۆ هاو سه‌نگ کردنی هه‌ردوو، یاساکانی ئێران و کونوانسیونی مافی منداڵ بڕخسێت.
«کۆتایی»