به‌ڵام "ژان پل سارتر" ؛ باوه‌ڕی وایه: «کاتێ مرۆڤ سه‌یری داهاتوو ده‌کات، مه‌رگ و نه‌مانی خۆی ده‌بینێ و له هه‌مبه‌ر ئه‌و چۆڵیایه‌دا تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێ و خۆی له عاله‌م دا به تاقی ته‌نیا ده‌بینێته‌وه. هه‌ر ئه‌و هه‌ست به ته‌نیایی کردنه ، ئه‌بێته هۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی و تووشی ئه‌و قه‌یرانه ده‌روونیه گه‌وره ده‌بێت.»
یه‌کێ له‌و مه‌کته‌به بیرمه‌ندیانه، که پاراوترین زمانی بۆ ناسینی ئه‌و راستیه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه و قه‌یرانه تووش بووه‌که‌ی، به کار هێناوه ؛ مه‌کته‌بی فه‌لسه‌فی _ ئه‌ده‌بی " ئیگزیستانس"ه.
بیروکه‌ی ئه‌م ره‌وته ئه‌ده‌بی – فه‌لسه‌فیه ، ریشه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه. بۆ وێنه "سوقرات " باسی /خۆت بناسه / ی کردووه. دیاره بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی "ئیگزیستانس " به‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات: " من کێم ".
بیرمه‌ند و فیلسوفی هاوچه‌رخی دانمارکی" سوورن کی یر کگارد" ، ده‌ست پێش خه‌ری نویێ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه.
"کارل یاسپرس" ، "مارتین هایدگر" ، "نیچه" ، به‌رهه‌مه‌کانی"موریس مرلوپونتی" و "گابریل مارسل" و "ژان پل سارتر" ، هه‌روه‌ها که‌سانێک وه‌ک"ئالبر کامۆ" ، "کافکا" ، "داستایوفسکی" ، "نیکۆلاس بردیانوف" ؛ ئه‌و مه کته‌به فه‌لسه‌فی _ ئه‌ده‌بیانه‌یان ناسانده دنیای ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه.
"ئیگزیستانیسیالیسم" ؛ پێش ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی فه‌لسه‌فی و ڕێک خه‌رێکی بیرکردنه‌وه بێت، بۆ خۆی شێوازێکی " فه‌لسه‌فاندنه".
"ئیگزیستانس" به مانای باوه‌ڕ هێنان به "بوون" و ره‌سه‌نایه‌تی " بوونه ". وه له راستی دا به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌کی هه‌موو سیسته‌مه "هێگل" یه‌کانه که ئه‌یانویست، به هۆی داسه‌پاندنی بیروکه‌ی وه‌همی، وه‌ک؛ روح و شعوور و فام و بڕوا؛ مرۆڤ یه‌خسیری ئه‌و ته‌نگه‌ژانه بکه‌ن.
به‌ڵام فیلسوفه "ئیگزیستانسه " کان مرۆڤیان وه‌ک بنچینه‌ی راستی دانا و "بوون"ی مرۆڤیان به‌رزتر له "شناسه‌ی" ئه‌و دانا.
به بڕوای "ئیگزیستانس" مرۆڤ بوونی هه‌یه، و بوونی مرۆڤ به‌رزتره له زات و شناسی ئه‌و. کاتێ مرۆڤ بوونی بوو ، به‌ڵگه ی "شوناس"یشی ده‌سه‌لمێت.
مرۆڤ خراوه‌ته ئه‌م جیهانه، ناچاره به ژیانێکی ئازاد و به‌رپرسی چاره‌نووس و کۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌می خۆیه‌تی؛ و ئه‌بێ به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ئازادی و هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانانه که ئه‌نجامی ده‌دات ، به ئه‌ستۆ بگرێت.
مرۆڤ ده‌بێ به ئیراده‌ی خۆی ڕێگای ژیانی بگرێته به‌ر. فیلسوفه "ئیگزیستانسه " کان باوه‌ڕیان به چاره‌ی له پێشدا نووسراویان بۆ مرۆڤ نییه و مرۆڤ به بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌ست ده‌زانن.
"ئیگزیستانس" ، مرۆڤ به‌وه ستای تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی "بوون"ی خوی ده‌زانێ و به ئازادی ده‌زانێ له هه‌ڵبژاردن و بڕیار بۆ چاره‌نووس و داهاتووی خۆی. هه‌ر ئه‌م سه‌ربه‌ستیه و ده‌ست ئاوه‌ڵایه بووه‌ته هۆی ترس له هه‌ڵه و شکست هێنانی و کۆڵێ خه‌فه‌ت و دڵه‌ڕاوکێی تووش کردووه. هه‌ر بویه مرۆڤ له و ئازادی و سه‌ربه‌ستی خویه رازی نییه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه، هۆی ناهۆمێدیه له مرۆڤی "ئیگزیستانس"دا.
یه‌کێ له گرینگ‌ترین لایه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی "ئیگزیستانس" ، گۆاستنه‌وه‌ی ناوه‌روکی فه‌لسه‌فی ئه‌و بیروکه بو ناو ئه‌ده‌بیات بووه. که ئه‌مه بیر و رای ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ لای خۆی راکێشاوه.
ناودارانی ئه‌م فه‌لسه‌فه وه‌کوو؛ سارتر ، سیموون دبوار ، کامۆ ، داستایوفسکی ، گابریل مارسل و ته‌نانه‌ت شوپنهاوێر ؛ بیر‌و رای فه‌لسه‌فی خویان له چوارچێوه‌ی که‌سایه‌تی چیرۆکه‌کان و شانۆکانیان ، گواسته‌وه نێو دونیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر.
له ئه‌ده‌بیاتی "ئیگزیستانس" دا ، تووشی ناوه‌رۆکی بابه‌ت گه‌لێک وه‌ک ؛ ترس، ته‌نیایی ، گۆشه‌گیری ، ناهومێدی ، دڵه‌ته‌پێ و هه‌ست به تاوانباری ؛ ده‌بین. که ئه‌مانه هه‌موو له به‌ر به‌رپرسایه‌تی هه‌لبژاردن ؛ تووشی ده‌بیێت.
روانینی " ئیگزیستانس" ؛ روانینێکی په‌ژیونانه‌یه بو رابردوو. زۆر جار ده‌وترێ ئه‌ده‌بیاتی "ئیگزیستانس" ئه‌ده‌بیاتێکی تراژیک و خه‌م هێنه‌ره. ره‌خنه‌گران ، ئه‌م خه‌م و خه‌فه‌ته به هۆکاری ترسی مرۆڤ له که‌وتنه‌داوی پووچی ژیان و "مه‌رگ" ده‌زانن. ئه‌مه گرینگی ناوه‌رۆکی فه‌لسه‌فه‌ی "ئیگزیستانس" ده‌سه‌لمێنێت که پێی وایه مرۆڤ له ترسی مه‌رگ دا باوه‌ش به ژیان دا ده‌کات.
"کۆتایی به‌شی یه‌که‌م"
(درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته به نێوی « مه‌رگ ؛ مانا به‌خشی ژیان» پێشکه‌ش ده‌کرێت.)