به‌شی سێیه‌م و کۆتایی فیرقه‌کان:
شه‌ش ئاماژه‌ی "مارگارت تالر سینگر"
له‌و باروودۆخه‌دا که پرۆسه‌ی شۆردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی مێشک له فیرقه‌دا دێته ئه‌نجام، راده‌ی سنووره داسه‌پاوه‌کان له زیاد بوون دایه. شێوه‌ی فریودان له شۆردنه‌وه‌ی مێشک دا، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ڕواته پێش، به جۆرێک که تاک ئاگای له گۆڕانی خۆی نابێت.
*هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ هه‌ر قۆناغێک به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م:
بێ ئاگا هێشتنه‌وه‌ی "تاك" له ره‌وتی رووداوه‌کان و گۆڕانی خۆی له هه‌ر هه‌نگاوێک دا. گریمان ئێوه ئه‌و که‌سه‌ن که که‌وتوونه‌ته ژێر بڕشتی فیرقه‌یه‌ک. ئێوه خۆتان له شوێنگه‌یه‌ک دا ده‌بیننه‌وه که به هۆی گۆڕانێکی نه‌رم و هێمنانه‌وه، بڕێک ئه‌رک که‌وتوه‌ته ئه‌ستۆتان، که بۆ خۆتان ئاگاداری ئه‌و گۆڕانکاریه، که له خۆتاندا و پرۆسه‌ی کاره‌که پێک هاتووه، نیین. کاتێک ئاگادار ده‌بنه‌وه که دره‌نگی به سه‌ردا هاتووه.(ئه‌گه‌ر ئاگا ببنه‌وه). ئێوه ناتوانن ئاگاداری ئه‌و هێزه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه که بۆ گۆڕانتان به کار هێنراوه ببنه‌وه. ئێوه ئه‌وه‌نده بێ ئاگان که پێتان وایه هه‌موو شتێک نۆرماڵه و له جێی خۆی دایه. ئه‌و باروودۆخه به هۆی تکنیکی چاولێکه‌ری و له رێگای زه‌خت و گوشاره‌وه ده‌ڕه‌خسێت و بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئاگاتان له خۆ بێت، خۆتان له گه‌ڵ باروودۆخه ره‌خساوه‌که ده‌گونجێنن.
دووهه‌م:
چاودێری باری "کۆمه‌ڵایه‌تی فیزیکی" تاک؛ به تایبه‌ت چاودێری کاته‌کانی تاک.
فیرقه پێویستی به جێ به جێ کردنی ئێوه بۆ کۆمۆن یا ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی، یا ماڵی نهێنی و رێکخراوه‌یی و ژیان له بنکه‌ی فیرقه‌دا له مه‌ودای شه‌و و رۆژی ئێوه‌دا نییه. فیرقه ده‌توانێت بۆ هه‌موو کاته‌کانی ئه‌و ماوه له شێوه‌کانی تر بۆ چاودێری ئێوه که‌لک وه‌ر بگرێت. بۆ نموونه به شێوه‌یه‌کی ئاسایی؛ رۆژانه تۆ ده‌نێرێته سه‌ر کار، به‌ڵام رێنوێنیت ده‌داتی که له‌و کاتانه‌دا که تۆ کار ناکه‌یت، بۆ نموونه کاتی نان خواردنی نیوه‌ڕۆ، بۆ ئه‌وه‌ی که مێشکت په‌روه‌رده بێت، بڕێک دۆعا و ته‌لیله‌ی پێویست به‌رده‌وام دووپات بکه‌یته‌وه، یا بڕێک له ئه‌رکه‌کانی فیرقه راپه‌ڕێنیت. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌بێت پاش کۆتایی کاری رۆژانه، هه‌موو کاته‌کانی دیکه‌ت له خزمه‌تی فیرقه‌دا بێت. پڕکردنه‌وه‌ی کاتی "سووژه" به شێوه‌یه‌ک که نابێت کاتێک بۆ پشوودان بمێنێته‌وه، له‌م پرۆسه‌دا زۆر گرینگه.
سێیه‌م:
وه‌دیهێنانی هه‌ست به لاوازی کردن، به شێوه‌ی سیستماتیک له تاک دا.
فیرقه‌کان ئه‌و هه‌ستی لاوازیه له رێگای چه‌ک کردن و له کارخستنی سیسته‌می پاراستنی ئێوه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وزه و توانای کاری سه‌ربه‌خۆ له ئێوه‌دا، به‌دی ده‌هێنێت. هاڤاڵان و کاناڵی دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستیه‌کانی پێشووتان لێ بزر ده‌که‌ن. ئێوه وه‌ک ئه‌ندام یا شوێن که‌وتووێک، له ئاقاری ئاسایی داده‌بڕن و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌تانبه‌ن بۆ شوێنێکی دوورتر.
رێگایه‌کی دیکه بۆ هه‌ست به لاوازی کردنی تاک، دابڕانی له ئیش و کاری سه‌ره‌کی و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که‌یه‌تی. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، ئه‌ندام فیرقه، یا له خوێندنگه هه‌ڵ دێت، یا له ئیشه‌که‌ی ده‌کشێته‌وه، وه یا داهات و هه‌موو سامانی خۆی پێشکه‌شی فیرقه ده‌کات. ئه‌مه هه‌نگاوێکی گرینگه بۆ به‌دیهاتنی هه‌ستی خۆبه‌ستنه‌وه به فیرقه و هه‌ستی به‌رده‌وامی لاوازی له تاک دا.
کاتێک ئێوه پشتیوانی ئاسایی و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که‌تان له ده‌ست چوو، باوه‌ڕ به خۆ بوونتان لاواز ده‌بێت. له هه‌مان کاتدا توانای داوه‌ری و ئاوه‌ز و تێگه‌یشتووییتان له سه‌ر راستیه‌کانی جیهان داده‌به‌زێت.هاوکات که روانگه ئاسایی و بۆچوونه ریالیستی و راسته‌قینه‌که‌ی ئیوه، هاوسه‌نگی خۆی له ده‌ست ده‌دات، فیرقه به ئیدئۆلۆژیه‌کی نه‌ناسراو و داڕێژراو که ته‌نیا جێگای په‌سه‌ندی خۆیه‌تی، به پیری ئێوه‌وه دێت. روانگه پێشوه‌که‌ی ئێوه ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی فیرقه و تووشی دڵه‌ڕاوکێ و سه‌رلێشیواوی ده‌بن. ئه‌لبه‌ت فیرقه روخسه‌تی باس کردنی ئه‌و سه‌ر لێشێواویی و مافی ناره‌زایی ده‌ربڕینه به ئێوه نادات. ئه‌مه‌ش به هۆی به‌رگری کردنی پرسیار و سه‌رکوتی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌ک له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی فیرقه‌وه‌یه. له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا بروا به خۆبوون له ده‌روونی ئێوه‌دا به ته‌واوی ده‌سوێت و ده‌کوژرێت. ئه‌گه‌ر له باری جه‌سته‌ییشه‌وه ماندوو بن، ئه‌وا ئه‌م ره‌وته زووتر ده‌گاته ئاکام. بۆیێ سه‌رکرده‌ی فیرقه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێن که‌وتوانی خۆیان زۆرتر ماندوو بکه‌ن.
چواره‌م:
به کار هێنانی سیسته‌می پاداش، ته‌مێ و ئه‌زموون.
ئه‌م سیسته‌مه بۆ ئه‌وه‌یه؛ پێناسه‌ی ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێشووی تاک، وه‌ر گیرێته‌وه.
له ئه‌م سیسته‌مه‌دا؛ مه‌به‌سته بایه‌خداره‌کانی لای ئێوه، ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچوونه‌کانتان، تێکۆشان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پێشووی ئێوه؛ هه‌ر هه‌مووی سه‌ر کوت ده‌کرێت. ئێوه ده‌بێت، ته‌نیا یه‌ک پێناسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش به دڵخوازی سه‌رۆکی فیرقه‌تان هه‌بێت. بیر وباوه‌ڕ و ئاکاره پێشوه‌کانتان، به نائاسایی و شه‌یتانی ده‌ژمێردرێت. ئێوه زۆر خێرا فێر ده‌بن که سه‌رۆکی فیرقه خوازیاری سه‌رکوت کردنی هه‌موو بۆچوون و تایبه‌تمه‌ندیه پیشوه‌کانتانه. که وا بوو بۆ خۆتان ئه‌وانه له ناو ده‌به‌ن.
پێنجه‌م:
ئه‌مجاره، به کار هێنانی سیسته‌می پاداش، ته‌مێ و ئه‌زموون بۆ بردنه سه‌ره‌وه و فێرکاری ئیدئۆلۆژیک و وه‌رگرتن و تواندنه‌وه له نێو سیسته‌می را و بۆچوون و ئاکاره په‌سه‌ند کراوه‌کانی فیرقه‌دا.
ئه‌و کاته‌ی که له دۆخێکی ئاوه‌هادا که‌وتنه مه‌له و به ته‌واوی به‌ستراوه‌ی پاداشه به‌ڵێن دراوه‌که‌ی چاودێرانتان بوون، به‌ره‌و ڕووی زۆرێک له داخوازه‌کانی فیرقه ده‌بنه‌وه. بۆ نموونه؛ فێربوونی زانیاریه پێویسته‌کان و خوو و خده نوێکان.
ئێوه هان ده‌درێن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی گونجاو له هه‌مبه‌ر ویسته کۆمه‌ڵایه‌تی و مادیه‌کانی فیرقه. ئه‌گه‌ر خێراییتان که‌م بێت ده‌که‌ونه به‌ر قار و قین و ته‌نانه‌ت ته‌مێ ده‌کرێن. بۆ نموونه؛ بێ حورمه‌تیتان پێ ده‌کرێ و پشکه‌کان و پێگه‌ی پێشووتان له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ر وه‌ها، تووشی دڵه‌ڕاوکێ و خۆخواردنه‌وه‌تان ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ته‌مێی جه‌سته‌ییش له ئارادایه.
به هه‌ر راده‌یه‌ک سیسته‌می نوێ پڕ دژبه‌ر و تێک ئاڵاتر بێت و فێر بوونی ئاسته‌م تر بێت، فیرقه له ره‌وتی گۆڕانی تاک دا سه‌رکه‌وتووتره. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکی شوێن که‌وتووی فیرقه، له فێر بوونی بڕوا ئاینیه‌کاندا کۆڵ بێت، بۆ مه‌به‌ستێکی دیکه، وه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی هان ده‌درێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی رێز لێنان و سه‌رنجی ئه‌ندامانی دیکه بۆ ئه‌ندامی نوێ زۆر گرینگه، هه‌ر هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنی زۆر پڕ مانا ده‌نوێنێ. ئه‌گه‌ر ئاکار و بۆچوونه‌کانتان له گه‌ڵ مۆدێله داڕێژراوه‌کانی فیرقه‌دا یه‌ک بگرنه‌وه، ئه‌وا په‌سه‌ند ده‌کرێن. کاتێکیش له ره‌وتی فێرکاری و به‌ڕێوه‌بردنی ئاکاره نوێکاندا، دوا بکه‌ویت، ئه‌وا پێوه‌ندییه‌کانت له گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی.
له ره‌وتی ئه‌و پرۆگرامه‌دا فێر ده‌بیت که ئاسانترین رێگا له هه‌مبه‌ر گرفته‌کانی فێرکاری سیسته‌می نوێ، ده‌ر نه‌بڕینی هه‌ر جۆره گومان و دوودڵیه‌که. هه‌ر وه‌ها فێر ده‌بیت ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکی بابه‌تێک تێ نه‌گیشتیت، به ئاسانی په‌سه‌ندی ده‌که‌یت و به شێوه‌یه‌ک خۆ ده‌نوێنیت که گوایێ، له فه‌لسه‌فه و ناوه‌رۆکه نوێکه به باشی تێگه‌یشتویت و په‌سه‌ندت کردووه.
شه‌شه‌م:
بنیاد نانی پێکهاته و سیسته‌مێکی داخراو و سه‌ره‌ڕۆ، که هیچ به‌ر‌نگاریه‌ک وه‌ر ناگرێت و هه‌ر گۆرانێک به بێ په‌سه‌ندی سه‌رۆک، ره‌ت ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه ره‌خنه یا ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ده‌ر ببڕن، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی دیکه ئێوه به دابڕاو ده‌زانن و هیچ کاتێ فیرقه به‌رپرسیار نابێت.
له‌و سیسته‌مه داخراوه‌دا، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئێوه‌وه، بنه‌مایه‌ک بخرێته به‌ر پرسیار و گومان، وه یا ئاماژه بده‌نه بنه‌ما دژبه‌ره‌کان و سیسته‌می ئیدئۆلۆژیکی، ئه‌گه‌ری چه‌واشه‌کاری مه‌به‌سته‌که‌ی ئێوه زۆره و ده‌تان هێننه سه‌ر ئه‌و بڕوایه که هه‌ست به هه‌ڵه بوونی خۆتان بکه‌ن. هۆی ئه‌م ره‌وته ئه‌وه‌یه که، له تاقمێکی فیرقه‌ییدا به‌رده‌وام ئه‌ندام له هه‌ڵه‌دایه و سیسته‌م هه‌رده‌م راستگۆیه.
مه‌به‌ست له هه‌ر هه‌مووی ئه‌م گۆڕانکاریانه، داڕژاندنه‌وه‌ی ئێوه‌یه. له هه‌مان کاتدا فێر ده‌بن تا به رابردووی خۆتاندا بچنه‌وه، تا له‌و سیسته‌مه داخراو و کونترۆل کراوه‌دا وه‌ر بگیرێن.
دیاره ئێوه ده‌گۆڕدرێن. کاتێک له وته‌کانتاندا، له وشه و ره‌سته تایبه‌تیه‌کانی فیرقه که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن، له راستی دا ئێوه دان به په‌سه‌ند و فێر بوونی ئیدئۆلۆژی فیرقه‌که‌دا ده‌نێن. کاتێک به ئاشکرا ئیدئۆلۆژی فیرقه په‌سه‌ند کرا، ئه‌و کات ئه‌و ئیدئۆلۆژیه ده‌بێته کتێبێکی یاسا بۆ رێنوێنی ئێوه و پێوانه‌ی بایه‌خ دانان له سه‌ر ئاکاره‌کانتان.
هه‌ر وه‌ها، که‌ڵک وه‌ر گرتن له زمان و وشه نوێکانی فیرقه، دابڕانی ئێوه له هه‌ست و باوه‌ڕه پێشوه‌کانتان ده‌سه‌لمێنێت. زمانی نوێ ده‌بێته هۆی پاکانه کردن بۆ هه‌موو ئه‌و ئاکارانه‌ی که به ئاشکرا دژی قازانی خۆت و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیشه. ئه‌و ئاکارانه که بۆ بنه‌ما و نورمه‌کانی کۆمه‌ڵ تێکده‌رن و ره‌خنه‌ی بیرووڕای گشتیشی له سه‌ره.
G: خه‌وشه‌کانی فیرقه.
په‌ره سه‌ندنی فیرقه‌کان و کاریگه‌ریان له سه‌ر ژیانی تاک و بنه‌ماڵه‌کان، به تایبه‌ت له‌م دوایانه‌دا، مانا و واته‌یه‌کی نوێی په‌یدا کردووه. فیرقه ئێستا به‌دیهاته‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه، ژیان و دنیای به میلیۆن بنه‌ماڵه له هه‌موو جیهان دا به هۆی تێکه‌ڵ بوون و تێک هه‌ڵ چوونیان له گه‌ڵ فیرقه‌دا، به ته‌واوی ژێره‌وژوور بووه.
*دزه کردنی فیرقه‌کان بۆ نێو کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری، کاریگه‌ری له سه‌ر چاره‌نووسی هه‌موان هه‌یه و زیانێکی زۆری بۆ تاک و بنه‌ماڵه‌کانیان هه‌یه.
*فیرقه‌کان، له شێوازی رازی کردنی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی دژوار و ئاڵۆز، بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌ندام و پاراستنیان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. ئه‌م شێوازانه ده‌بێت بکه‌ونه به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ئاشکرا بکرێن، به شێوه‌یه‌ک که شارۆمه‌ندان بتوانن زڕیه‌ته‌کانی فیرقه‌کان بناسنه‌وه و نه‌که‌ونه به‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان.
*فیرقه‌کان له سه‌رچاوه داراییه‌کانیان بۆ به‌رگری له ره‌خنه، له هه‌ڕه‌شه‌ی ترۆر و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی یاسایی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن.
*فیرقه، پێناسه و نمونه‌ی ده‌ست درێژی و سه‌ره‌ڕۆیی بۆ کۆمه‌ڵگه، له ژێر ناوی جۆراوجۆردایه. ئه‌م بابه‌ته نه‌ک ته‌نیا له لایه‌ن پسپۆڕانی کارامه، به‌ڵکو پێویسته له لایه‌ن ئه‌و شارۆمه‌نده ئاسایانه‌ی که گرینگی ده‌ده‌نه ژیانی سه‌ربه‌ستانه، بکه‌وێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
*********************
به دڵنیایه‌وه لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر گیروگرفته‌کانی دواڕۆژی فیرقه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر تاک و بنه‌ماڵه، هه‌ر وه‌ها، بابه‌تێکی سه‌رنج راکێشه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسوده‌یی گشتی. واته له به‌ر کاریگه‌ری ئاکاره تایبه‌تیه‌کانی فیرقه له سه‌ر ئاسایش و له‌ش ساغی کۆمه‌لگه به گشتی بابه‌تێکه بۆ دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی.
ئاکارگه‌لێک وه‌ک؛ جگه‌ره کێشان، په‌ره سه‌ندنی ماده هۆشبه‌ره‌کان، خواردنه‌وه ئه‌لکولیه‌کان، زۆرخواردن، نه‌کوتانی واکسنه‌کان، خوارده‌مه‌نی رستورانه چه‌په‌ڵه‌کان و..... کاریگه‌ری زۆر خراپیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕانه‌ی که وا کاریگه‌ری ئاکاری فیرقه‌کانیان داوه‌ته به‌ر لێکۆڵینه‌وه،پێداگری ئه‌وه‌ن که، فیرقه‌کان له سه‌ر له‌ش ساغی و ئاسوده‌یی و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی هه‌موومان به شێوه‌ی به‌رچاو و جۆراوجۆر، کاریگه‌رن. پێویستیش ناکات فیرقه‌یه‌ک زۆر گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی تاک و کۆله‌ڵگه تێک بدات.
زیانه‌کانی فیرقه:
1- فیرقه‌کان، هه‌ڕه‌شه ده‌که‌نه سه‌ر دامه‌زراوه یاساییه‌کان.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا، برێک له فیرقه‌کان، رێگاگه‌لێکی نوێیان بۆ راکێشانی ئه‌ندام، به مه‌به‌ستی ده‌ست به سه‌ردا گرتنی هه‌وڵه بازه‌رگانیه‌کان و دزه کردن بۆ نێو دامه‌زراوه حکومیه‌کان، گرتوه‌ته به‌ر. بڕێک له‌و تاقمانه، له به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازه‌رگانی، له رێگای له خشته بردنی تاکه‌کان، بۆ زۆر کردنی ئه‌ندام له ناوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کان، که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن.
زۆرێک له ئه‌ندام فیرقه‌کان به موچه‌یه‌کی که‌م، ته‌نانه‌ت به خۆڕایی، له‌و ناوه‌نده ئابووریانه که فیرقه خاوه‌نداریه‌تیان ده‌کات، کار ده‌که‌ن. دیاره داهاتی خۆیان و کۆمپانیاکه راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی فیرقه. ئه‌م ره‌وته، فیرقه‌کان ده‌خاته بارودۆخێکی تایبه‌ت و ئیستراتژیکه‌وه و ده‌توانن نرخێکی زۆر که‌م له باتی موچه بده‌ن. هه‌ر بۆیێ ناوه‌نده بازه‌رگانی و پیشه‌سازیه‌کانی دیکه، توانای ململانێ‌یان نابێت له گه‌ڵ فیرقه‌کاندا. به‌م شێوه کۆمپانیه‌کانی فیرقه زۆرێک له گرێبه‌سته‌کان ده‌به‌نه‌وه. وه ئه‌مه دوور له دادپه‌روه‌ریه.
2- فیرقه‌کان بنه‌ماڵه‌کان لێک بڵاو ده‌که‌ن و منداڵه‌کانمان تووشی زیان ده‌که‌ن.
له زۆر لایه‌نه‌وه منداڵان لاوازترین قوربانی ده‌سه‌ڵاتی ئاڵۆز و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌و ژیانه‌ن که به سه‌ر ئه‌ندامانی فیرقه‌دا زاڵه.
فیرقه ئه‌ندامانی خۆی به هۆی بیرۆکه توندئاژۆکه‌یه‌وه، دژی بنه‌ماڵه‌که‌ی هان ده‌دات. هه‌روه‌ها له تکنیکه سایکۆیه‌کان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت بۆ به‌گژ دانه‌وه‌ی ئه‌ندام، دژی رابردوی خۆی. به تایبه‌ت فیرقه، دایک و باوکی ئه‌ندام، له به‌ر چاویدا وه‌ک ئه‌هریمه‌ن ده‌نوێنێ و وایان تێده‌گه‌یه‌نن که متمانه‌یان پێ نه‌که‌ن.
هه‌ر وه‌ها ئه‌و فیرقانه که له ژێر ئاڵای ئایین دا، تێکۆشانیان هه‌یه، ئه‌ندامانی خۆیان به شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده ده‌که‌ن، تا خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی فیرقه به ئه‌هریمه‌ن بزانن و به هه‌ر نرخێک له ئه‌وان دوور بکه‌ونه‌وه.
3- فیرقه توندئاژۆ و سه‌رکوت که‌ره.
فیرقه زۆر تێکده‌ره. بڕێکیان ته‌نیا دژی ئه‌ندامانی خۆی توندوتیژی ده‌نوێنێت، له کاتێکدا بڕێکی دیکه، دژی ده‌ره‌کیه‌کانی فیرقه‌ش، زۆره‌ملی ده‌نوێنن. بڕێکیش بۆ هه‌ر دو لا.
ره‌وتی تێکده‌ری فیرقه، تا ئه‌و جێگایه چووته پێشه‌وه که؛ ئه‌ندام فیرقه تێکه‌ڵی گرێبه‌سته‌کانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و قه‌حبه‌گه‌ری بوونه، چه‌کی بێ ئیجازه‌یان هه‌ڵ گرتووه، له ژێر ریبه‌رایه‌تی سه‌رۆک فیرقه‌دا ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا کردووه، به‌رده‌وام ده‌ستیان داوه‌ته بێ حورمه‌تی، ئه‌ندامه مێرمنداڵه‌کانی فیرقه‌یان تا سه‌ره مه‌رگ به لێدان ته‌مێ کردووه، ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی خۆیان به هه‌موو جۆرێک ته‌مێ کردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه دابڕاوه‌کانیان کوشتووه.
ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وتووه که دیارده‌ی ترۆر‌یسم له گه‌ڵ بابه‌تی فیرقه‌دا تێکه‌ڵ بووه و هه‌ردووکیان یه‌ک شتن. هه‌ر به هۆی داڕژاندنه‌وه‌ی بیر‌و مێشک و رازی کردنی ده‌روونی له فیرقه‌دایه، که تاکێک خۆی تێکه‌ڵی هه‌وڵه ترۆریستیه‌کان ده‌کات.
4- فیرقه له پیلان گێڕی و جامبازی دا، به‌شداری ده‌کات.
فیرقه؛ ته‌نیا به ئاشکرا به‌شداری کرده‌وه‌ی تندووتیژی نابێت، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌ندامه‌کانیه‌وه به‌شداری جامبازی و گزی و نه‌دانی پیتاک و پیلان گێڕی و ته‌نانه‌ت سیخوڕی دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌که‌ی، ده‌بێت.
په‌شێوی و خه‌مناکیه‌کی دیکه‌ی فیرقه بۆ کۆمه‌ڵگه، دوور خستنه‌وه‌ی بیرومێشکی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵ له بارهێنان و بڵاو بوونه‌وه‌ی بیرۆکه ئه‌رێنیه‌کانه.
زۆرێک له‌و که‌سانه که ده‌بوو له رێگای زانستی؛ پزیشکی، بارهێنان، ئه‌ندازیاری و گه‌لێک پیشه‌ی دیکه‌وه، خزمه‌تگوزاری مرۆڤایه‌تی ببوونایێ، به هۆی شوێن که‌وتوویی فیرقه، ساڵه‌کانی پڕ بایه‌خی ته‌مه‌نیان ته‌نیا بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆکی فیرقه، به فیڕۆ چووه. باشترین ساڵه‌کانی ژیانی ئه‌و که‌سانه، بۆ کرده‌وه نایاساییه‌کان به کار هێنراوه و ته‌نیا کاتێک دابڕاون که وزه و توانای پێشوویان نه‌ماوه و له کاروانی مرۆڤایه‌تی به جێ ماون.
5- فیرقه، سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌کانی ئێمه زه‌وت ده‌کات.
فیرقه‌کان به هۆی به‌ستنه‌وه و داخوازه دژواره‌کانیان له ئه‌ندام فیرقه، زیانی پڕمه‌ترسی و توکمه له شێوازی دیمۆکراتیکی ژیانی ئێمه ده‌ده‌ن. فیرقه به ئه‌نقه‌ست دژایه‌تی ئامانجه پیشه‌یی و خوێنده‌واریه‌کانی تاک ده‌کات. شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌کان لێک ده‌پچڕێنێت. پێوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان تووشی کێشه ده‌که‌ن. شوێن که‌وتوانیان له پاشکه‌وت و خاوه‌نداریه‌تی و داراییه‌کانیان بێ به‌ش ده‌که‌ن. سه‌رئه‌نجامی ئه‌ندامه‌تی له فیرقه‌دا زۆر جار تێکده‌ر و درێژخایه‌ن و قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌یه.
بڕێک له ئه‌ندام فیرقه‌کان، تووشی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ده‌بن و ده‌که‌ونه نه‌خۆشخانه. بڕێکی دیکه دوای چه‌ند ساڵ ئه‌زموونی فیرقه‌یی خه‌مۆک و گۆشه‌گیر ده‌بن و ته‌نانه‌ت پێویستیان به پارێزگاری تایبه‌ت ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی دیکه، که وا گرفتی قووڵی ده‌روونییان نه‌بێت، زۆر کێشه و گیروگرفتی دیکه، که له گه‌ڵ ژیانێکی نورماڵ دا یه‌ک ناگرێته‌وه، به‌رۆکیان پێ ده‌گرێت.
6- فیرقه، ماڵ و سامانی ئێمه له ناو ده‌بات.
سرکرده‌ی فیرقه‌کان، توانیویانه سامان و دارایی بێ ئه‌ژماری سامانداره گه‌وره‌کانی شوێن که‌وتووی خویان وه‌چنگ بخه‌ن. هه‌ر وه‌ها که توانیویانه زورێک له ئه‌ندامانی خۆیان ناچار به پێشکه‌ش کردنی هه‌موو شتێکی ژیانیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چی بڕێک جار له رێگای دادگاکانه‌وه بڕێک له‌و زیانانه قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام زۆر جاریش ماف خوراوه‌کان هیچ هه‌نگاوێکی یاسایی بۆ گه‌یشتن به مافه‌که‌یان هه‌ڵ ناگرن.
7- فیرقه، خۆی له پشکنین و چاودێری ده‌رباز ده‌کات.
فیرقه‌کان سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی دژمن کارانه و سه‌رکوت که‌رانه‌یان، به‌رده‌وام خۆیان ده‌رباز ده‌که‌ن له هه‌ر جۆره پشکنین و چاودێریه‌ک.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێش، فیرقه جگه له‌و کرده‌وه ناهه‌موارانه‌یان چ خراپییه‌کی دیکه‌یان هه‌یه؟ ئایا گرفت ئه‌وه‌یه که له ناوه‌رۆکیان زۆر که‌م تێ ده‌گه‌ین و له ژێر کونترۆڵ دا نین؟
به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریدا ببوایه‌ن، زۆرتر ناڕه‌زایه‌تیان بۆ ده‌کرا. ئێستا زۆرێک له خه‌ڵک له هه‌بوونی فیرقه‌کان بێ ئاگان. مه‌گه‌ر به هۆی راگه‌یه‌نه‌کانه‌وه، کرده‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانیان بمان هه‌ژێنێت. کاتێک بابه‌تێکی فیرقه‌یی ئاشکرا ده‌بێت، جه‌ماوه‌ر گرینگی ناده‌نه فیرقه‌کان و تووشی هه‌ڵه ده‌بن و ته‌نانه‌ت وێده‌چێ بڵێن، ئه‌وه‌ی که رووی داوه به پێچه‌وانه‌ی کرداری سه‌رکرده‌ی فیرقه و بایه‌خه ئایینیه‌کان نیه!
8- جیاوازی فیرقه و گرووپه له‌شکه‌ریه‌کان له چی دایه؟
جیاوازی له‌وه دایه که ئه‌رته‌ش و له‌شکه‌ریه‌کان سه‌ره‌ڕای رێک و پێکی و چاودێری کردنیان، پرۆگرام و به‌رنامه‌ی دوولایه‌نه و خراپکارانه و سه‌رکرده‌ی سانتراڵیستیان نییه. له کاتی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر شێوازی فریوکاری و که‌ڵکی خراپ وه‌ر گرتن له مێشک و ده‌روونی تاکه‌کان، جیاوازی فیرقه و له‌شکه‌ر، ئاشکرا ده‌بێت.
بارهێنان و راهێنانی چه‌کداری له‌شکه‌ری، ئه‌گه‌ر چی به هۆی گوشاری راهێنه‌ریشه‌وه بێت، به‌ڵام بۆ پووکاندنه‌وه و لاواز کردنی تاک به کار ناهێنرێت. راهێنانی چه‌کداره‌کان بۆ به هێز کردن و توانا به‌خشین به کار ده‌برێت. به‌ڵام فیرقه به پێچه‌وانه بۆ شۆردنه‌وه‌ی مێشک و لاواز کردنی تاک به کاری ده‌به‌ن. هه‌ر وه‌ها دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که پابه‌ندی یاسان، له شێوازه دژوار و حاسته‌مه‌کان بۆ گۆڕانکاری له تاک دا، فریوکاری و چه‌واشه‌کردن به‌و شێوه که له فیرقه‌دا باوه، به کار ناهێنن.
************************
ناله‌باری فیرقه‌کان ته‌نیا شاراوه بوونیان نییه، چون له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا؛ ئه‌نجومه‌نی شاراوه، که ئه‌ندامه تازه‌کانی پێشتر ئاگاداری رێ و ره‌سمه هاوبه‌شه‌کانی نه‌بن، هه‌یه. جیاوازی فیرقه و ئه‌و گرووپانه له‌وه‌دایه که فیرقه له سه‌ر داڕژاندنه‌وه‌ی بیر و مێشک کار ده‌کات. له فیرقه‌دا به ئه‌نقه‌ست له سه‌ره‌تاوه سه‌باره‌ت به پێشهات و رێ و ره‌سمه‌کانی نێو فیرقه، فریوکاری ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندام له لایه‌ن فیرقه‌کانه‌وه، بووه‌ته هۆی په‌رێشانی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه.
کۆمه‌ڵگایه‌ک چۆن ده‌توانێت تاکه‌کانی خۆی له هه‌مبه‌ر خه‌ساره فیرقه‌ییه‌کانه‌وه بپارێزێت؟ چۆن ده‌کرێت ئازادیه‌کانی تاک و مافی به‌ڕێوه بردنی رێ و ره‌سمه ئایینیه‌کان بپارێزین؟ له ده‌ست دانی گرینگ ترین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی تاک و چه‌وساندنه‌وه و سووکایه‌تی پێ کردنی و بێهووده نیشان دانی تواناکانی، چۆن پاساو ده‌درێت؟
له کاتێکدا له ئازادی ئایین پشتیوانی ده‌کرێت، کۆمه‌ڵگه به چ شێوازێک "بنه‌ماڵه"، وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی پیرۆز، له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی فیرقه‌دا، که خۆی له بنه‌ماڵه به گرینگ تر ده‌زانێت و دژایتی بنه‌ماکانیشی ده‌کات، ده‌پارێزێت؟
ئه‌بێت چی بکه‌ین؟
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کورت له سه‌ر دواڕۆژ و هه‌ڵه‌خه‌رجی و رژان و پژانه‌کانی فیرقه‌کان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، که دڵگرانی ئێمه له جێی خۆی دایه. به‌ڵام هه‌ستیاری ئێمه نابێت له سه‌ر بیر‌و بڕواکانیان بێت، چون مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنی بڕواکانیاندا سه‌ر به‌ستن، هه‌ستیاری و دڵگرانی ئێمه له سه‌ر به‌ڕێوه به‌رایه‌تی فیرقه‌کانه.
له باروودۆخی دیمۆکراسیش دا، گرووپه‌کان پاش پشکنین و چاودێری، هێشتا جێگای دڵگرانی شارۆمه‌ندانن. ئه‌مه له کاتێکدایه که کاریگه‌ری فیرقه له سه‌ر ئه‌ندام و شوێن که‌وتوانی به ئاشکرا ده‌بینرێت. فیرقه پێی وایه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بڕیار بدات کێ ئه‌بێت گه‌شه بکات، ته‌نانه‌ت کێ بمرێت و کێ زیندوو بمێنێت. که وایه زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی سه‌ربه‌ست، په‌رێشان و دڵگرانی له‌ش ساغی و ئاسووده‌یی و ئاسایشی هاووڵاتیه‌کانی، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام و شوێن که‌وتووی فیرقه‌کانن، ببێت.
زۆرێک له خه‌ڵک، فیرقه به کاتی و بڵقی سه‌ر ئاو ده‌زانن و پێیان وایه زۆر زوو له ناو ده‌چن. ئه‌مه ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که نییه، به‌ڵکوو ئێمه پێویسته به سه‌ر وه‌هم و حاشا کردن و نه‌درکانی راستیه‌کان له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که ئاماده‌ی ئاگابوونه‌وه له کارکردی فیرقه‌کان نابن، زاڵ ببین.
که‌سانێک هه‌ن که خۆیان له پشت وه‌هم و گومانه‌وه شاردوه‌ته‌وه و حه‌ز ئه‌که‌ن وه‌ها بیر بکه‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر گرفتێک له به‌ر چاو نه‌گیرێت، ئه‌و گرفته بۆ خۆی له ناو ده‌چێت.
وته بێ‌ژان و پاساو ده‌رانی فیرقه‌کان، زۆر رواڵه‌تی ده‌ڕواننه ئه‌و راستییه و، گومانه‌کان زیاد ده‌که‌ن و به‌ر به ئاگابوونه‌وه و راکێشانی سه‌رنجی گشتی و له قاودانی مه‌ترسی فیرقه‌کان ده‌گرن. ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ئێمه باوه‌ڕ بێنین به‌وه‌ی که تکنیکی ده‌روون ناسانه‌ی دارژاندنه‌وه و شۆردنه‌وه‌ی بیر و مێشک، له به‌ین ناچێت و له ناو چوونی زیانبار ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگادارین که تکنیکه‌کانی فیرقه‌کان بۆ مل که‌چ کردنی تاک و کۆنترۆڵی هۆش و ئاوه‌ز، چه‌نده زیره‌کانه و تێکده‌رانه بووه؛ به‌ڵام په‌روه‌رده و ئاگا کردنه‌وه و راگه‌یاندن و هوشیاری به‌رده‌وام، بۆ سه‌ربه‌ست و ئازاد هێشتنه‌وه‌ی خۆمان و بیر و ئاوه‌زمان زۆر پێویسته و زۆرتر پیویسته.
"کۆتایی"
19/9/2008