شاری ئاتینا، شارێکی سه رنج راکێش و دیمه نێکی شه ڕئه نگێز و له هه مان کات دا پڕ له سێحری جوانی. تالاری مه ڕمه ڕین و هه یکه لی زێڕین له لایه ک و جه ماوه رێکی له قوڕ و چڵپاو و زبڵدا نوغرۆ بوو له لایه کی دی.مرۆڤی ئاتینا، به دوو رۆحی ناته با و دژ به یه ک. که سانێکن ، له دامه زران و چاک سازی به هه مان ئه ندازه ی ویران کاری حه زیان ده جوێ و چێژ ده به ن. خوا په ره ستی و راز و نیاز ده که ن، له هه مان کات دا زۆر به ئاسانی هاوسێ و دراوسێ فریو ده ده ن. لای ئه وان خه سار گه یاندن به قامکی هه یکه لێ ، گوناهێکی نه به خشراوه، به ڵام بڕینی قامکه کانی دیله کانی شه ڕ، ره فتارێکی نیشتمان په روه رانه یه! نه ته وه یه ک له وه حشیه لێهاتوه کان، لێهاتوو له هونه ر و وه حشی له کردار و به رهه ڵستی یه کدی!ئه و مرۆڤانه که به ره و تالاری دادگا به ڕێوه ن، دانیشتووی ئاتینان و ده ڕۆن بۆ داوه ری له سه ر هوشیار ترین مرۆڤی سه رده می خویان. ئه و جه ماوه ره به دڵێکی بێ ئارام و مێشکێکی گڕ گرتوو، له ژێر کاریگه ری کێشه هه ست بزوێنه کان، وه ک شوڵه یه ک له به ر شنه ی بایه کدا گڕاوی تر ده بن. ئه مانه، زۆرتر له 500 مرۆڤ ، نه وه ک دادڕه س و داوه ر ؛ راست وه ک بزوێنه ری ترس و دڵه راوکێ ، به ره و دادگا هه نگاو ده نێن.کۆبوونه وه گرێ ده درێ، «تاوان بار» ، له جێی دیاری کراو ، و داواکاران سێ که سن. ده نگوو هه را و دڵه ته پێ هوڵه که داده گرێ ، به ڵام «سوقرات» ئارام و له سه ر خۆ. ئه م «فیلسوفه» به راستی پایه به رزترین که سایه تی دادگاکهیه. به ته مه ن 70 ساڵ ؛ به ڵام و ه ک 40 ساڵهیهکی پته و و پۆڵایین هه نگاو ده نێ. حه کیمێکی ده وره گه رد، ره نگی روخسار زه یتونی و توزێ ته م، سه ری تاس و پێ خاوس، ریشێکی سپی و خاکی ، لووتیکی گرد و پانه وه بوو، چاوه کانی هوشیار و پر به زه يی، لێوه کانی قه ڵه و ، بزه دۆستانه پڕ گوماناویه که ی، وه ک بوونه وه ره ێکی نیوه دێو ، نیوه فریشته؛ ئه مه هه موو روخساری ئه م گه وره پیاوه.نیگای کاریگه ری وه ک باوکێکی رستگار، که چاو ده بڕێته منداڵه کانی ، ئه و منداڵه ساویلکانه ی که ئه ڵێی هه ر بۆ شهڕئهنگێزی خویان گرژ کردوه ته وه. ئه مانه کێن که ئه ڵێی شه ڕێکی خوێن ئاوی و درێژخایه ن یان تێ په ڕاندووه؟ ئه مانه له ژێر ده سه ڵاتی جه ماعتێک خۆبه زل زان دان نه ک خه ڵکێکی به فام و زانا. ئه گه ر هه موو له یه کدی گومانیا هه بێ ، بێ جێ نییه. ئه قڵ و فامی خه ڵک له جێی خۆی نه ماوه. هه رکه سێ زاتی بیر کردنه وه ی بێت ، رۆژێکی سه خت و ناهه مواری له دادگادا ده بێت. کات درنگه با بڕۆینه هوڵی دادگاکه.سکێرتێر شکایه ت نامه ده خوێنێته وه:"سوقرات" دژی وڵات جه نایه تی کردووه. یه که م ؛ به و هویه وه که خواکانی ئێمه ناپه ره ستێ. دووهه م؛ لاوه کانمانی له خشته بردووه. سزای ئه و دوو "تاوانه" مه رگه.سوقراتیان ئاوا ناساند به دادگا؛ پیاوێکی ئاژاوه چی، به هۆی بیر و کرداری لاوانی به ره و گه نده ڵی بردووه.به ڵام راستی زوو ده ر ده که وێت؛ مرۆڤێکی ئازا که نه ترسانه بیر و باوه ڕی خۆی له ناو جه ماوه ر ده ر ده بڕێت. وه ئه مه ئاسایشی پیره پیاوانی تێک داوه. له هه مان کاتدا هه ستێکی به ر چاو خۆ ده ر ده بڕێت: زمانی سوقرات ببه ستن ، ژیانی لێ نه ستێنن. ئه گه ر سوقرات خۆی بیه وێ، به جێگای مه رگ دوور بکه وێته وه.به ڵام سوقرات چی ئه وێ؟پێش ئه وه ی سوقرات خۆی ده ر ببڕێت، چه ند مرۆڤی تر به گوێ یه ک دا ده خوێنن:_ من له شه ڕێکدا له گه لی بووم، خۆڕاگری ئه و جێی باس نییه. له ناو به فر و بوران و سه رما و یه خ و دار و به ردا، پێ خاوس ده رۆشت و به ته نیا گۆرانی ده چڕی. _ ئه رێ ، ئه رێ، هیچ شتێک نایڕووخێنێت. سه رما و برسیه تی و ماندووی، جوێن و تۆقاندن ، وڵامی هه موو ئه مانه ی به بزه ی سه ر لێوی ئه داته وه. _ هه موو کات جامه شه رابه که ی ده ستی؛ که س وه ک ئه و نه بوو._ سوقرات ده یخوارد و ده ێنوشی، و سه رخۆش تا به ره به یان له گه ل دۆستانی له ئه وین و خۆشه ویستی ده دوا._ ئه و تاقه شه و زینده داری ئه م شاره بوو._ هه ر بۆیێ کێشاویانه ته دادگا._ سیاسه ت وانان نفره تیان هه یه له که سێک که خه وه ته ڵایه که یان ده شێوێنێ._ ئه و هه رگیزا و هه رگیز سه ری بۆ زۆردار دانه نواندوه، و له ده ر بڕینی بیری، خۆی نه پاراستوه._ که وایه ئیسته له م دادگایه دا ژیانی له مه ترسیدایه._ هه ر ئه وکاره که هه ر ده م ئه نجامی ده دا. ئه و له شه ڕدا زۆر جار گیانی خۆی بۆ رزگاری ژیانی سهربازێکی دی، ده خسته مه ترسییه وه._ هه ر جۆره مه ترسییه ک ، هه ر چه نده گه وره ش ، سوقرات به ره پیریه وه ده رۆشت.کاتی پشوودان ته واو بوو. داوا له سوقرات ده که ن بۆ ده ربڕینی خۆی.به ڵام بێده نگیه کی ته واو........پشوو ته واتو...... سه رۆک رووی کرده سوقرات........... ئارام و له سه ر خۆ، سه ربه رز و نه ترس، ده نگێکی هێمن و دوور له نفره ت و شه ڕخوازیداوای به خشش ناکات و پێداگری ئیمان و بیر و باوه ریه تی.....باوه ڕ به راستیه ک که پیاوی «شه ڕ» نییه؛ نه له ژیان و نه له دوای ژیان.رووی له دادوه ر و ئه ندامانی دادگا:_ " گوێ مه ده نه سوقرات؛ گوێ له راستی بگرن، هه ر چه ند من راستیه کم نه بیست لێره. یه که م جاره دێمه دادگا، زمانی ئێره نازانم، زمانم ساکاره و راستیه کانتان بۆ ئه ڵێم.فام و ئه قڵی من ئه وه نده ش زۆر نییه. هه ر ئه وه نده یه که ده زانم هیچ نازانم. گاهه س ئه مه ئه و شته بێت که ئێوه پێتان سه یره. ئاخر زۆرن ئه و که سانه ی که هێشتا نازانن که نه زانن.(ئه م وته یه گل و ژانی داوه رانی زیاد کرد)من ته نیا ده سه ڵات دارانم بانگهێشتی چۆنیه تی فێر بوونی ده سه ڵات داریه تی کردوه. هه ر وه ک چۆن پینه چییه ک فێری که وش دوورین ده بێت."( ئه مه به ر به رچی تۆمه تی خوا نه په ره ستنی سوقرات بوو.)تۆمه تی دووه م: "من بیر و بروای خۆم بێ په روا ده ر بڕیوه. ئه مه هه ستی دوژمن کاری ئێوه ی ورووژاندووه و منی به ره و نه مان هه وڵ داوه.(سوقرات نه ترسا). پیاوی گه وره نابێ بیر له ژیان یا مه رگ بکاته وه. به ڵکوو ئه وه ی پێویسته بزانێ، کرداری دروست یا نادروستیه تی. موسیبه تی ژیان له مردن دا نییه؛ به ڵکوو له رسوایی و به د ناوی دایه.(چاو نه ترسی و وره ی سوقرات بێ سنووره).که س نازانێت، شایه د ئه و مه رگه ی که ئێمه وه ک دوژمنێکی زیان کار چاوی لێ ده که ین، پێشکه شییه کی گهوره بێت. ئه گه ر ئێوه من بکوژن، ئازاری خوتان داوه، نه من. چوونکو من نامێنم تا ئه و ئازاره بچێژم. ئێوه که زیندوون زۆرتر ئازار ده کێشن. ئێوه ته نیا مرۆڤێک له ناو خۆتان دا وه ده ر ده نێن، که زات و توانای ئه وه ی بوو که ئێوه به ره و چاکه بانگ هێشتن بکات. داوای عه فو و به خشش ناکه م. من هه ر چه ند له دار و به رد نیم و خوێن گوشتم، ژن و سێ منداڵیشم هه یه، ئه وانم نه هێنا تا ئێوه تووشی به زه یی نه بن. ئه رکی ئێوه به خشینی ژیان به من نییه ، ته نیا به ڕێوه بردنی یاسایه".(دادگا کۆتایی پێ هات).دوور خستنه وه ؛ زیندانی هه تا هه تایی، یا مه رگ له زووترین کاتدا.220 که س حوکمی به بێ تاوانی سوقرات دا و 280 که س حوکمی مه رگی بۆ دابین کرد.ئاژاوه و دڵه راوکێ... جوێن و نفرین و نفره ت....- گه وره ترین رسوایی.- خۆراگری سه ربه رزانه.- خوایه ک له ناو خۆماندایه و گیانی لی ده ستێنین.سوقرات: «من بۆ مه رگ ئاماده م. ئه گه ر ناتوانن بۆ چه ند ساڵێکی تر من له ناو خۆتان دا ڕاگرن.......بۆ ئه بێ له مه رگ بترسم؟ وه رن بنواڕینه سیمای مه رگ، چی ده بینین؟ له دوو حاڵ به ده ر نییه؛ یا بێ هۆشی و خه وێکی شیرین، یا سه فه رێک بۆ دونیایه کی نوێ. داواتان لێ ده که م به هیوا و شادیه وه به ره و مه رگ بڕۆن.داوا ئه که م که س ئازاری شاکییه کانم نه دات. ئه وان تووشی هه ڵه بوونه. من گوناهه کانیان ده به خشم. خوایش بیانبه خشێ. چون تووشی نه زانی و جه هل بوونه.کاتی جیابوونه وه یه؛ من به ره و مه رگ و ئێوه به ره و ژیان. کێ ده زانێ چاره ی کاممان چاک تره. نامه وێ شیوه ن و ناڵه ی که س ببیستم.»...... ئێواره یه و جامی شوکه ران له ده ستی سوقرات دا. ...... سوقرات جامی ژه هر ده نۆشێ و بزه یه کی گه رم سه ر لێوی ده گرێ.ده نگی سوقرات به سترا، به ڵام وته کانی هه ر وا زیندوون……..“شه ڕئه نگێزی و بێ عه داڵه تی و دوژمنی ، به به خشش وڵام بده نه وه.”“دوژمنه کانتان به خاتر نه زانی سزا مه ده ن؛ په روه رده یان که ن تا له تاریکی و نه زانی بێنه ده ره وه........ “.
«کۆتایی»
«کۆتایی»
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر