له باری مێژوی زۆر کۆنیشه‌وه، سه‌لمێندراوه که مرۆڤگه‌لێک له سه‌رده‌می «پاڵئۆلیتیک» دا ، گه‌یشتوونه‌ته نیشتمانی ئێسته‌ی کوردان. که‌ل و په‌لی دوزراوه ی ئه‌شکه‌وته‌کانی لای سلێمانی(شانه‌یه‌ری) ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندوه که شێوازێک له شارستانیه‌ت له‌و ناوچه باو بوه. هه روهها به دوزینه‌وه ی تووی گه‌نمی ئه‌و سه‌رده‌مه، ده‌رکه‌وته‌وه که ئه‌و مرۆڤانه، به گه‌نم چاندنه وه، خه‌ریک بوونه.
هه‌روه‌ها به دۆزینه وه‌ی به‌رده نوسراوه‌کانی سه‌رده‌می بابلی و ئاشوری و عیلامیه‌کان، سه‌رچاوه‌ی نژادی کوردان روون ده‌بێته‌وه و ده‌رکه‌وتوه که ئه‌و تایفه و هۆزانه، "میتانی، نایری، مانایی، سوباری، کاسی، گۆتی، لولو، اورارتو، کوردۆک و ماد" بوون. دیاره هه‌موی ئه‌مانه ریشه و ره‌گه‌زی کورده‌کانن. ئه‌م راستیه‌ش روون و ئاشکرایه که ماده‌کان له ساڵی 612ی پێش زایین، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه و "گزنفون" به خۆی و ده هه‌زار سه‌ربازی یونانیه‌وه، له ساڵی 401ی پێش زایین، پێوه‌ندی پێوه گرتون. هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می ماده‌کان، به‌رده‌نووس و وشه‌گه‌لێکی که‌م له به‌رده‌ست دایه، به‌ڵام کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ماد له سه‌ر روداوه‌کان، له ناوچه به‌ربڵاوه‌کانی کوێستانی زاگروس، به‌زه‌قی ده‌بینرێت.
دوای هێرشی عه‌ربه موسڵمانه‌کان بۆ سه‌ر وڵاتی کوردان، شوێن په‌نجه ی دانیشتوانی ئه‌و نیشتمانه له سه‌ر زۆربه‌ی رووداوه‌کان، به روونی دیار و ئاشکرایه. ته‌نانه‌ت زوانی نویساری کوردی که له‌م دوایانه‌دا له نزیکی شاری سلیمانی "به‌ڵگه‌که‌ی" دوزرایه‌وه، و له سه‌ر پێستی ئاسک نوسرابو و له لایه‌ن «دوکتور سه عید کوردستانی»ه وه، گه‌یشته ئوروپا، سه‌لماندنی راستیه‌که دووپات ده‌کاته‌وه. باشتر وایهسهرنج بده‌ینه ئه‌و بهڵگهگرینگه:
هورموزگان رمان، ئاتران کوژان. «ئاورگه‌کان خاپوور بوون و ئاگره‌کان کوژانه‌وه»
وێشان شارده‌وه، گه‌وره گه‌وره‌کان. «سه‌ردار و گه‌وره‌کانمان، خۆیان شارده‌وه»
زۆرکاری ئاره‌ب، کردنه خاپوور. «عه‌ره‌به سته‌م کاره‌کان، ویرانیان کرد»
گنای پاڵه‌یی، هه‌تا شاره‌زوور. «هه‌ر له گوندی پاڵه‌وه هه‌تا شاره‌زوور»
شه‌ن و کهنیکان وه دیل بهشینا. «ژن و که‌نیشکه کانمانیان به دیلی برد»
مێرد ئازا تلێی وه رووی هوونینا.« پیاوه ئازا کانمان له ناو خوێنی خویاندا تلیانه‌وه»
ره‌وشت زهردشتره، مانووه بێ که‌س. « ئایینی زه‌ردوشتی به بی که‌س مایه‌وه»
بهزیکا نیکا، هورموز وه هیچ که‌س. «هورموز"یه‌زدان" به‌زه‌یی به که‌سدا نه‌هاته‌وه».
به دوای ئه‌و هێرش و داگیرکاریه‌دا، کورده‌کان له سه‌رهه‌ڵدانه گشتیه‌کانی دژی سته‌مکاره عه‌ره‌به‌کان، که بۆ داگیر کردنی وڵاتی نه‌ته‌وه‌کانی تر له هیچ خوێن رشتن و کاولکاریه‌ک، ده‌ست پارێز نه‌بوون، رۆڵی سه‌ره‌کیان گێڕا. له شه‌ڕه گه‌وره و گرینگ و به ناو بانگه‌کانی نه‌هاوه‌ندا، که چه‌ند جار عه‌ره‌به‌کانیان ناچار به پاشه‌کشێ کرد، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو. وه یا له راپه‌ڕینی ئێرانیه‌کان دژی ده‌سه‌ڵاتی «ئومه وی» به‌شدار بوون و یارمه‌تی«موختاری سه‌قه‌فی»یان دا، که له ساڵی 65ی کۆچی له کووفه راپه‌ڕیبوو. له ساڵی 83ی کۆچی یارمه‌تی «عه‌بدولڕه‌حمان بن محه‌مه‌د ئه‌شعه‌س»یان دا، که بوه هۆی تێک شکانی له‌شکه‌ری «حه جاج بن یوسف» و کوفه‌یان گرت و هۆزه کورده‌کان ناوچه‌یه‌کی به‌رین له نیشتمانی فارسیان خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. نموونه‌یه‌کی تری راپه‌ڕین، له ساڵی 129ی کۆچیدا به هۆی «ئه‌بوموسلیم خوراسانی»ه وه بوو که به‌وته‌ی"ئیبنه خه‌ڵکان" کورد بووه و ده‌سه‌ڵاتی «به‌نی ئومه‌ویه»ی له ناو برد. هه‌روه‌ها شۆڕشی کورده‌کان له دژی «مه نسووری عه‌باسی» له ساڵی 148ی کۆچی، له ده‌ڤه‌ری "مووسل" دا به‌ناو بانگه. وه له ساڵی 330ی کۆچی، کورده‌کان له «دینه‌وه ر و نه‌هاوه‌ند و هه‌مه‌دان»، دژی ده سهڵاتی عه‌ره‌ب راپه‌ڕین و زۆر ناوچه‌یان خسته ژێر رکێفی خۆیان و له ناوچه کوێستانیه‌کانی کرماشان و لۆڕستان، میر نشینیان دامه‌زراند و "سرماج" که له نزیکی بێستوون دا هه‌ڵکه‌وتبوو، کرده ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. «میر حوسه ینی گۆران» دامزرێنه‌ری ئه و ده‌سه‌ڵاته بوو. دوای میر حوسه‌ین ، کوڕه‌که‌ی، «حه سنهویه»، ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رین تر کرد و خه‌لیفه‌ی عه‌ره‌به‌کانی مه‌جبوور کرد ، دان بنێ به ئهماراتهکهیدا.
»سه‌رچاوه‌ی زمانی کوردی»
وه‌ک ده‌زانین کتێبی ئایینی زه‌رده‌شت به زمانی ئه‌وستایی؛ که زمانی ماده‌کان بوو، نووسراوه. زه‌رده‌شت، له ساڵی 660ی پێش زایین ، هاتوه‌ته دنیا و له ساڵی 583ی پێش زایین، کۆچی دوایی کردووه . ئه‌و له سه‌رده‌می دوو پادشای گه‌وره‌ی ماده‌کان، واته«فه روهرتیش و هوخشتره» دا، ژیاوه.
ئایه‌توڵا مه‌ردوخ، زه‌رده‌شتی به بیرمه‌ندێکی کورد زانیوه و سه‌لماندوویه‌تی که ئه‌و «مادی» بووه و ئهوێستاشی به زمانی مادی نووسیوه.
کتێبی«زڵاڵ زڵاڵ» نووسراوه‌ی قه‌ڕنی هه‌شته‌می کۆچی مانگی، جه‌ختی کردوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که زه‌رده‌شت ئهوستای به زمانی ماده‌کان نووسیوه و کورده‌کانیش شاخه‌یه‌ک له ماده‌کان بوونه. له به‌ر ئه‌وه که بزانین سه چاوه‌ی زمانی کوردی ، زمانی ئه وێستایی یا مادیه، با سه رنج بده‌ینه چه‌ند وشه‌یه‌ک:
ئه‌وێستایی فارسی کوردی
______ _____ _____
ئاته‌ر آتش ئاگر
ئه‌وره ابر هه‌ور
ئه‌سپه اسب ئه‌سپ
ئاسوو آهو ئاسک
ئاخشته آشتی ئاشت
جهئینی زن ژن
ژنوو زان‌و ئه‌ژنۆ
ئه‌زم من ئه‌ز
مه خشی مگس مێش
هه‌ر وه‌ها زمانی پارسی کۆن که زمانی هه‌خامه‌نشیه‌کان بووه، لێک چوونێکی زۆری له گه‌ل زمانی مادی(ئه وستایی)دا، هه‌بوه و دیاره دانیشتوانی وڵاتی پارس و ماد له زمانی یه‌کدی تێ گه‌یشتوون و زۆر نزیک بوونه له یه‌ک. با سه‌رنج بده‌ینه چه‌ند نمونه‌یه‌ک:
پارسی کۆن فارسی نوێ کوردی
________ _________ _________
آوا چنان ، چنین ئاوا
اوپره آنسو ، آنطرف ئه و په ڕ
آسمان آسمان ئاسمان
زورکار ستمگر ، ظالم زۆرکار
فره فراوان ، زیاد فره
کئوفه کوه کێف
فرماتر فرمانده فه رمانده ر
زمانی په‌هله‌ویش، که زمانی فه‌رمی ساسانیه‌کان بووه و ئه‌ده‌بیاتی دینی زه‌رده‌شتیه‌کانی پێ نووسراوه و گه‌لێک کتێبی وه‌ک"دینکرت، ماتیکان، درخت ئاسوریک و.............." نمونه‌ی ئه‌وانه‌ن و به‌شێ له‌وانه‌ش له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام دا وه‌رگێڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
ئێحسان نوری پاشا وتویه‌تی: زمانی په‌هله‌وی، نزیکی و تێکڵاویهکی زۆری له گه‌ڵ زمانی کوردی دا هه‌یه. ئه‌توانین بڵێین زاراوه‌ی گۆرانی ، به تایبه‌ت، و زاراوه‌کانی تریش ، لێک چوونێکی به‌رچاویان هه‌یه له گه‌ڵ زمانی ساسانیه‌کاندا.
به وته‌ی مامۆستا گیو موکریانی ، ته‌نانه‌ت ئێسته تایفه و هۆزه‌کانی لوڕ و که‌لهوڕ و شوان، هه‌ر به‌و زمانه په‌یڤینیان هه‌یه. بۆ روون بوونه‌وه له‌و راستیه، با سه‌رنج بده‌ینه به‌راوردی چه‌ند وشه‌یه‌ک:
په‌هله وی فارسی کوردی
_______ ________ _______
هامین تابستان هاوین
روژ روز رۆژ
بزشک پزشک پزیشک
وفر برف به فر
سیپ سیب سێف،سێ‌و
دروزن دروغگو درۆزن
کفچک قاشق که وچک
تنی تنها ته نێ
پسی گوسفند په ز

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر