A: پێناسه‌ی فیرقه
له هه‌موو جیهاندا، زۆرێک له فیرقه‌کان، چالاکانه ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌ر گرتنی ئه‌ندام و په‌ل و پۆ هاویشتن و هه‌ر وه‌ها، وه‌ده‌ست هێنانی دارایی و هێز و توانای زۆر. فیرقه‌کان، ئه‌ندام و شوێن که‌وتوانی خۆیان له رێگای گه‌ڵاڵه‌ی فیکری؛ به هه‌ڵ خڵه‌تاندن، به شێواز و رێگای جۆراوجۆر، وه یا ره‌وتی شوردنه‌وه‌ی مێشک، ده‌چه‌وسێننه‌وه و به ته‌واوی ده‌یانهێننه ژێر رکێفی خۆیان.
دیاره هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ره‌و فیرقه‌یه‌ک ده‌ڕۆن، تێکهكڵی ئه‌و فیرقه نابن، هه‌موو که‌سێکیش که ئه‌ندامی فیرقه‌یه‌ک بێت، بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌و فیرقه‌دا نامێنێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌ندام تێکه‌ڵ و راکێشی فیرقه‌کان ده‌بن و بۆ ماوه‌ی پێویست ده‌مێننه‌وه، هه‌تا ئه‌و فیرقهگهله ببن به گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تێکده‌ر که ده‌بێ به چڕی لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر بکرێت.
فیرقه‌کان، ته‌نیا بۆ ئه‌و دایک و باوکانه که منداڵه لاو و دڵ سارد و ئیدئالیستهکانیان تێکه‌ڵیان ده‌بن، مه‌ترسی هێنه‌ر نین؛ به‌ڵکوو فیرقه ده‌توانێت، هه‌موو که‌سێک به هه‌ر ته‌مه‌نێک و به هه‌ر داهاتێکهوه، به لاڕێدا ببات و چه‌واشه‌ی بکات.
له رابردوودا، فیرقه‌کان به راکێشانی ئه‌ندامه پهراوێزکراوهکانی ناو کۆمه‌ڵ، واته که‌سانی دابڕاو، دڵ‌سارد و ناڕازی، له هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک؛ جێ پێی خۆیان پته‌و ده‌کرده‌وه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و تاقمانه زۆر زیره‌کانه و رێک و پێک و به پێی گه‌ڵاڵه، ده‌ست ده‌ده‌نه راکێشانی تاکه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که له ره‌وتێکی ئاسایی تێپه‌ڕیوه و دزه‌یان کردووه‌ته نێو قووڵایی کۆمه‌ڵ.
B: پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی فیرقه‌کان.
فیرقه؛ له مانای وشه‌یی خۆیدا، به تاقم یا کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌ڵێن، که ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک هه‌موو ئه‌نجومه‌ن و پارته‌کان به دوای ئامانجێکی تایبه‌ته‌وه‌ن و ئه‌م ئامانجانه ده‌کرێت له ره‌وتی تێکۆشان و مه‌ودای زه‌ماندا، گۆڕانی به سه‌ردا بێت. به‌ڵام فیرقه‌کان به هۆی کارکرد و تێکۆشانی تایبه‌تی و ناوخۆیی و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیانه‌وه، له گرووپ و تاقم و پارت و کۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌نه‌کانی دیکه، جیاوازن. ده‌ست نیشان کردنی جیاوازیه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵه یا پارتێکی ئاسایی له گه‌ڵ فیرقهیهکدا، هه‌ر ده‌م کارێکی وا ئاسان نییه.
زۆر جار کارکرد و شێوه‌ی پێوه‌ندیه‌کانی فیرقه‌کان، گوێی نادرێتێ و یا به هه‌ڵه، فیرقه‌کان، ئاخنراوێک له شێت و په‌تیاره‌کان ده‌زانن، وه یا له بنه‌ڕه‌تدا هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان فیرقه و گرووپێکی ئاسایی دانانێن.
له فه‌رهه‌نگ و وشه‌دانه‌کاندا،سه‌باره‌ت به فیرقه، پێناسه‌گه‌لێکی تایبه‌ت هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تێکۆشان له فیرقه جۆراوجۆره‌کان، به باشی پێناسه ده‌کات، نواندنی سیمایه‌کی روون له‌و ره‌وته‌یه که له ناخی هه‌ر فیرقه‌یه‌ک له ئارادایه و پێوه‌ندیه‌کانی فیرقه دیاری ده‌کات. که وایه باشتره باس له "پێوه‌ندی فیرقه‌یی"، بۆ ناساندنی وردتری چۆنیه‌تی و کارکرده‌کانی فیرقه بکه‌ین.
پێوه‌ندی فیرقه‌یی،بریتیه له‌و پێوه‌ندیانه که به‌و پێیه "تاکێک"، به ئه‌نقه‌ست، تاکه‌کانی تر، به که‌ڵک وه‌ر گرتن له شێوازی تایبه‌ت به ته‌واوی یا نزیک به ته‌واو، ده‌هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه، که سه‌باره‌ت به هه‌موو بڕیاره گرینگه‌کانی ژیانی، به‌ستراوه‌ی "ئه‌و" بیت. ئه‌و "که‌سه" به‌و شوێنکه‌وتوه فیکری خۆیه وا ده‌نوێنێ که، "ئه‌و" خاوه‌ن زانستی تایبه‌ت و لێهاتوویی داهێنه‌رانه‌یه.
به‌و پێیه فیرقه له رووی ئه‌و فاکتۆرانه‌ی خواره‌وه پێناسه ده‌که‌ین:
1- سه‌رچاوه‌ی تاقم و ده‌وری سه‌رۆک.
به گشتی که‌سێک که دامه‌زرێنه‌ری فیرقه‌یه، له لای سه‌رووی رێکخراوه‌که جێگیر ده‌بێت و هه‌موو بڕیاره‌کان ئه‌و ده‌ری ده‌کات.(سه‌رۆک فیرقه‌کان زۆرتر له پیاوه‌کانن، به‌ڵام هه‌ندێک ژنیش بوونه‌ته سه‌رۆک فیرقه.)
*ئه‌و سه‌رۆکانه، به گشتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه:
سه‌رۆک فیرقه‌کان، دامه‌زرێنه‌رێکی داسه‌پاون و لاف لێده‌ری ئه‌وه‌ن که گوایێ نێردراوێکی ده‌گمه‌نن، وه یا زانستێکی تایبه‌تیان هه‌یه. بۆ نموونه زۆربه‌ی سه‌رۆک فیرقه‌کان ده‌ڵین که بۆ رێنوێنی خه‌ڵک نێردراون، هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن رێگای رزگاری و کامه‌رانی جه‌ماوه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه و وڵامی هه‌موو پرسیار و، رێگا چاره‌ی هه‌موو گیرووگرفتهکانی مرۆڤایه‌تی لای ئه‌وانه.
هه‌ر وه‌ها بڕێکی تر له سه‌رۆک فیرقه‌کان ده‌ڵێن؛ ئه‌وان له رێگای دۆزینه‌وه زانستی و سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، ئه‌ندامان و شوێن که‌وتووانی فیرقه، له ئاستی زانیاری و توانای که‌سیه‌تی یا سیاسی سه‌ر ده‌خه‌ن.
سه‌رۆک فیرقه‌کان به گشتی خۆیان وه‌ک کاریزمایه‌ک وه‌سف ده‌که‌ن و حه‌ز به باڵاده‌ستی و سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌م سه‌رۆکانه به راده‌ی پێویست توانای راکێشان و هێشتنه‌وه و ئیداره‌ی ئه‌ندامه‌کانیان هه‌یه و ده‌توانن به هۆی ئه‌و توانا کاریزماتیکه‌وه، شوێن که‌وتوه‌کانی خۆیان هان بده‌ن، تا بۆ گوێ له مستی سه‌رۆک فیرقه، ده‌ست به‌رداری بنه‌ماڵه و ئیش وکار و رابردووی کاری خۆیان ببن.
زۆر جار به ئاشکرا یا شاراوه، ئه‌و سه‌رۆکانه؛ ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر ماڵ و سامان و ژیان و هه‌موو دار و نه‌داری شوێن که‌وتوه‌کانی خۆیان دا.
سه‌رۆک فیرقه‌کان، ته‌نیا و ته‌نیا، رێز و سپاس و شکۆداری شایسته‌ی خۆیان ده‌زانن و به‌س. له کاتێکدا رێبه‌رێكی راسته‌قینه‌ی ئایینی، سه‌رکرده‌کانی پارته دیێمۆکراتیکهکان، وه یا رێبه‌رانی بزووتنه‌وه و بزاڤه مرۆڤ دۆستانه‌کان، رێز و پێ زانین بۆ خواوه‌ند یا بنه‌ما هه‌ڵ بژێردراوهکان، یا ئامانجه پیرۆزه‌کانی گرووپه‌که، ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام سه‌رۆک فیرقه‌کان هه‌موو خۆشه‌ویستی و ئه‌مه‌گ و لهخۆبردووییهک بۆ "رێبه‌ر" وه‌ک راسته هێڵ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی، به مافی خۆیان ده‌زانن. بۆ نموونه؛ له پێناوی گوێ ڕایه‌ڵی سه‌رۆکدا، هاوسه‌ره‌کان تووشی دابڕان و ته‌ڵاق ده‌که‌ن، دایک و باوک هان ده‌ده‌ن واز له منداڵه‌کانیان بێنن و ژن و شوویی ئیدئۆلۆژیکی په‌ره پێ ده‌ده‌ن.
2- پێکهاته‌ی رێک خراوه‌یی:
*پێوه‌ندی نێوان رێبه‌ر و شوێن که‌وتوان.
فیرقه‌کان له پێکهاته‌ی ریکخراوهیی خۆیاندا، سه‌ره‌ڕۆن. سه‌رۆک فیرقه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن شکۆ، ده‌ناسرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری سپاردنی به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌کان، بۆ چاودێری له سه‌ر ئه‌مه‌گ ناسی شوێنکه‌وتوان، هه‌یه.
فیرقه‌کان خۆیان به داهێنه‌ری ده‌گمه‌ن ده‌زانن. سه‌رۆک فیرقه‌کان لافی به‌دی هێنانی سیسته‌مێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی ژیان، لێ ده‌ده‌ن.
فیرقه؛ خۆی به داهێنه‌ر، نه‌ریت شکێن، نوێ خواز و وڵامده‌ری که‌م و کورتیه‌کانی جیهان ده‌زانێت. زۆربه‌ی فیرقه‌کان؛ ئه‌ندامانی خۆیان به تاقانه، بێ که‌م وکووڕی، ده‌گمه‌ن و تایبه‌تی ده‌زانن و "ده‌ره‌کیه‌کان"، وه‌ک بوونه‌وه‌رگه‌لێکی نزمتر چاو لێ ده‌که‌ن.
فیرقه‌کان پێیان باشه، ئه‌ندامه‌کانیان، ئاکاری دوو لایه‌نه‌یان هه‌بێت. پێیان خۆشه ئه‌ندام له نێوخۆی تاقمدا، کراوه و راستگۆ بێت و وردترین و تایبه‌تی ترین نهێنی و پرسه‌کان بۆ سه‌رۆک بکۆرێنێهوه، له هه‌مان کات دا، هانیان ده‌ده‌ن که نائهندامهکان چه‌واشه بکه‌ن و که‌ڵکی خراپیان لێ وه‌ر بگرن. به‌ڵام گرووپه ره‌وشت پاکه‌کان، داوا له ئه‌ندامانیان ده‌که‌ن له گه‌ڵ هه‌موو که‌سێکدا راستگۆ و ئاکار دروست بن و پابه‌ند بن به یه‌ک ره‌وشت له هه‌موو کاتێکدا.
به کورتی فه‌لسه‌فه‌ی زاڵ به سه‌ر فیرقه‌کاندا، که‌ڵک وه گرتن له هه‌مو ئامێرێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه. ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی ماکیاوڵیه و رێخۆشکه‌ری چه‌واشه‌کاری و پێشێل که‌ری ره‌وشته نورماڵهکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌یه.
3- پرۆگرامێکی داڕێژراو بۆ مل که‌چ کردنی ئه‌ندام.
رێوشوێنی تایبه‌تی بۆ مل که‌چ کردنی چه‌وسێنه‌رانه، واته ره‌وتی به‌رده‌وامی سازکردنه‌وه‌ی بیر و مێشک، به‌رنامه‌یه‌که له لایه‌ن سه‌رۆک فیرقه و گرووپه فیرقهیێکانهوه بۆ دڵخۆشکه‌ری تاک، به مه‌به‌ستی راکێشان و مل که‌چ کردنیان.
تایبه‌تمه‌ندی گشتی ئه‌م فاکتۆره زۆر گرینگه، له هه‌مبه‌ر پێناسه‌ی فیرقه‌کان،به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
*فیرقه‌کان هۆگری سه‌ره‌ڕۆیی، هه‌موو شت ویستی، چاودێری ئاکاری ئه‌ندام فیرقه و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕۆیی و زیاده‌ڕه‌وی له ئیدئۆلۆژیدا و نواندنی ئاشکرای بیروشکین.
زۆربه‌ی فیرقه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له زووترین کاتدا؛ ئه‌ندامه‌کانیان، زۆرترین کاته‌کانی ژیانیان و هه‌موو وزه و دارایی و تواناکانی دیکه‌یان، بۆ به ئاکام گه‌یشتنی ئامانجه‌کانی فیرقه، ته‌رخان بکه‌ن. ئه‌وان ئه‌ندامی خۆیان وا تێده‌گه‌یه‌نن که بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین پله‌ی رزگاری و کامه‌رانی، پێویسته زۆرتری فیداکاری و مل که‌چی له خۆ بنوێنن. فیرقه‌کان به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م په‌یمان و به‌ڵێنه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌ندامه‌کانیان. فیرقه‌ی وا هه‌یه ئه‌ندامی خۆی گوێ له مست ده‌کات بۆ؛ شێوازی خواردنی،له به‌رکردنی جل و به‌رگی،کار کردنی،نووستن و خۆشتنی و ته‌نانه‌ت بیر کردنه‌وه و ئاکار و کرده‌وه و ئاخافتن و بڕواکانی.
فیرقه بیرۆکه‌ی "ره‌ش و سپی" و ئیده‌ی "هه‌موو شتێک یا هیچ شت" داده‌سه‌پێنێت. ره‌سته‌ی "هه‌ر که‌س له گه‌ڵ من نه‌بێ، دژی منه" کۆڵه‌که‌ی ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه.
فیرقه‌کان؛ ئه‌یانه‌وێت، ئه‌ندامه‌کانیان، گۆڕانی بنه‌ره‌تی له شێوه‌ی ژیانیاندا پێک بێنن. زۆربه‌ی فیرقه‌کان، زه‌خت و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ندام بۆ به‌جێ هێشتنی بنه‌ماڵه و هاواڵه‌کانیان و ئیش و کاره‌که‌یان. هه‌ر وه‌ها له ئه‌ندامیان ده‌وێت له ئامانجه‌کانی فیرقه‌دا "بتوێنه‌وه". ئه‌م تاکتیکی دابڕانی ئه‌ندامه، یه‌کێ له مکانیزمه گشتیه‌کانی زۆربه‌ی فیرقهکانه بۆ چاودێری و به‌ستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی ئه‌ندامه‌کانیانه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر