C فیرقه چه‌ند جۆره؟
فیرقه ده‌کرێت له ژێر هه‌ر ناوه‌رۆکێکدا وه‌ک؛ سیاسه‌ت، ئایین، بازرگانی، له‌ش ساغی، ده‌روون ناسی ،.... تێکۆشانی هه‌بێت.
هه‌ر که‌سێک، توکمه و خاوه‌ن بڕێک توانای راکێشان و خه‌ڵک فریودان بێت، ته‌نانه‌ت بازاڕیه‌کی زیرک که توانای سه‌رفی کات و وزه‌ی پێویستی هه‌بێت، به ئاسانی ده‌توانێت بۆ هه‌ر بابه‌تێک که بیه‌وێت، شوێن که‌وتوو بۆ خۆی کۆ بکاته‌وه.
فیرقه‌کان له هه‌ر تاقم و گرووپێک بن، خاوه‌ن سه‌رۆکێکی به ئه‌زموونن که؛ که‌سانی خه‌مۆک، ته‌نیا و ناهومێد و هه‌ر که‌سێک که به هه‌ر هۆیه‌که‌وه له به‌رده‌ست دا بێت، وه یا که‌سانێک که خاڵێکی قه‌یراناوی له ژیاندا به‌رۆکی پێیان گرتبێ،راکێشی لای خۆیان ده‌که‌ن.
هه‌ر وه‌ک چیرۆکی "سڕناژه‌نی همیلتۆن" له ئه‌فسانه ئاڵمانیه‌که‌دا، که چۆن به‌و ئاوازه‌ی، منداڵانی گونده‌که‌ی دوای خۆی ده‌خست و له گه‌ڵ خۆی ده‌یبردن، ده‌یان جۆر له‌م فیرقه‌گه‌له، به بیرووڕا و ئاکار و ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازوه، خزاونه‌ته نێو کۆمه‌ڵ.
له جیا کردنه‌وه و چنینی فیرقه‌کاندا که به زۆر شێوه ده‌کرێت، ده‌بینین فیرقه‌کان له راده‌یه‌کی بێ ئه‌ژمار و به‌ربڵاو و جۆراوجۆردا ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌یان گه‌مارۆ داوه. به دڵنیایه‌وه هه‌موو فیرقه‌کان سه‌ره‌ڕای زۆر بوونیان له شێوازدا، له ناوه‌رۆک دا وه‌ک یه‌ک دێنه‌وه. به جۆرێک که سه‌رئه‌نجام، "ناوه‌رۆکه سه‌ره‌کیه‌که‌ی فیرقه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به بیر و بڕواکانیانه‌وه نییه".
له گروپه فیرقه‌یه‌کاندا؛ سیستمی بیروبڕوا، (چ سیاسی، سایکۆلۆژی، سیاسی یا بازرگانی) ئامیرێکه بۆ خزمه‌ت به حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان و پرۆگرامه شاراوه‌کانی رێبه‌ر. ئیدئۆلۆژی ته‌نیا و ته‌نیا ئامێرێکه له به‌ر ده‌ست سه‌رۆکدا بۆ مل که‌چ کردنی ئه‌ندام له رێگای که‌ڵکی خراپ وه‌ر گرتن، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی.
بۆ تێگه‌یشتن له فیرقه‌کان ده‌بێت پێکهاته و کارکردیان، نه‌ک بیروبڕواکانیان، شرۆڤه بکرێت. راستیه‌ک که ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه؛ که‌سانێکی داوباز و که‌ڵک خراپ وه‌رگر، ،له رێگای تێکدانی مێشک و سازدانه‌وه‌ی دووباره و هه‌ر وه‌ها دڵخۆش کردنی ده‌روونی، بۆ به‌ستنه‌وه و مل که‌چ کردنی شوێن که‌وتووانیان، که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. که وا بوو، ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی هێنه‌ر و زیانباره له لایه‌ن فیرقه‌کانه‌وه، شێوه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوپێوه‌ندییه‌کانه.
D: چ که‌سانێک تێکه‌ڵ به فیرقه‌کان ده‌بن؟
کاتێک شتێک سه‌باره‌ت به فیرقه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ن داوباز و ساخته‌چییه‌کانه‌وه، فریو ده‌درێن و ده‌که‌ونه ژێر رکێفیان، ده‌بیستین؛ به دڵنیایه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆمان له‌و که‌سانه دوور را بگرین. کاتێکیش له باره‌ی راده‌ی توانا و کاریگه‌ری ده‌روونی له راده به‌ده‌ری فیرقه‌کانه‌وه، ئاگا ده‌کرێینه‌وه، دیسان به دڵنیایه‌وه ده‌ڵیین هیچ که‌س توانای هه‌ڵخڵه‌تاندن و چه‌واشه‌کردنی ئێمه‌ی نییه! هه‌ر وه‌ها که، زۆربه‌ی سه‌ربازه‌کان پێیان وایه که گوله ته‌نیا که‌سێکی تر ده‌پێکێت. زۆربه‌ی خه‌ڵکیش، لایه‌نی ئه‌و بڕوایه‌ی خۆیانه ده‌گرن که؛ که‌س توانای زیان گه‌یاندن به بیر و مێشک و باری ده‌روونی ئه‌وانی نییه.
خه‌ڵکی ئاسایی به چاوێکی نزم دڕوانێته ئه‌و که‌سانه‌ی که گیرۆده‌ی فیرقه‌کان بوونه. پێیان سه‌یره که که‌سانێک فریو ده‌خۆن و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له پێوه‌ندیه‌کی سته‌مکارانه‌دا ده‌مێننه‌وه. ئه‌و خه‌ڵکه، پێی وایه که ئه‌و گرفته ته‌نیا بۆ که‌سانی سایلۆح و لاواز دێته پێش و خۆی له هه‌مبه‌ر فیرقه‌کان و داوبازی و کاریگه‌ری له راده به‌ده‌ری ده‌روونی فیرقه، به تواناتر ده‌زانێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیرۆکه‌ی خه‌ڵکی ئاساییه، به پێی ئه‌زموون سه‌لمێندراوه که هه‌موو که‌سێک ئاماده‌یی فریو خواردنی له لایه‌ن ئه‌و داوبازانه‌وه هه‌یه. له راستیدا زۆربه‌ی ئه‌و مێرمنداڵ و ته‌مه‌ندارانه‌ی، که‌وتوونه‌ته داوی فیرقه‌کان، له چینه مامناوه‌ندیه‌کان و تا راده‌یه‌کیش خوێنده‌واری پله به‌رز و بێ گرفتی ئه‌وتۆ، بوونه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که، دوو له سه‌ر سێی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ستی فیرقه‌کان بوونه، له‌و بنه‌ماڵانه‌ن که پێوه‌ندی و هاوپه‌یوه‌ندی ئاساییان بووه و له سه‌رده‌می تێکه‌ڵ بوونیان ره‌وشت و ئاکاریان، له ئاستی ته‌مه‌نیاندا بووه. سه‌باره‌ت به‌و یه‌ک له سه‌ر سێکه‌ی دیکه، ته‌نیا 5% تا 6% گرفتی ده‌روونی پێش په‌یوه‌ست بوونیان به فیرقه‌وه هه‌بووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له به‌شی یه‌ک له سه‌ر سێ، ته‌نیا خاوه‌ن برێک خه‌مۆکی به هۆی ون کردنی که‌سیه‌تیان(بۆ نموونه؛ مردنێکی کتووپڕی له بنه‌ماڵه، مانه‌وه له پشت ده‌رکه‌ی زانستگه، یا شکستێکی ئه‌شقی) بووه. یا به هۆی قه‌یرانێکی ره‌گه‌زی و ئاکارێکی په‌یوه‌ندیدار به ته‌مه‌نیانه‌وه تێکه‌ڵ بوونه. دیاره به‌ستێنه ده‌روونی و بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه تایبه‌تیه‌کان؛ ئه‌گه‌ری راکێشانی لاوه‌کان بۆ لای فیرقه‌کان زۆرتر ده‌کات. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه که فیرقه‌کان رێگاچاره‌ی کاتی، ئاسان، سه‌رنج راکێش و سانتراڵی له هه‌مبه‌ر گیروگرفته‌کانی ژیانیاندا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست.
شێوه‌یه‌کی دیکه له لاوازی نواندن، فاکتۆری بارگرژی ده‌روونییه و ئه‌مه له کاتێدایه که تاک، به تایبه‌ت مێرمنداڵ یا لاو، هه‌ست به لاوازی و تێک شکاوی ده‌کات له هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی بڕیارێک، له نێو ئه‌و هه‌موو بڕیارانه‌ی که له به‌ر ده‌ستی دایه. له راستیشدا؛ ناته‌بایی له ژیاندا، دژواری وئاڵۆزی جیهان و زۆربوونی بابه‌تی دژبه‌ر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شێوازه له ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و لاوه‌تیدا روو ده‌دات. سه‌ره‌ڕای رووبه‌ڕوو بوون له گه‌ڵ بڕیاره تایبه‌تیه‌کان که گوشارێکی زۆر ده‌هێنن، زۆربه‌ی مێرمنداڵان، راکێشی هه‌ر جۆره بایه‌خ و بیروباوه‌ڕ و ئامانجێکی تایبه‌ت ده‌بن که به‌ره‌و روویان ده‌بێته‌وه.
E: له به‌ر چی و چۆن که‌سێک تێکه‌ڵی فیرقه‌یه‌ک ده‌بێت؟
هه‌ر وه‌ک وترا، نه‌ک ته‌نیا به‌شێکی تایبه‌ت له خه‌ڵکیی، به‌ڵکوو زۆربه‌ی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که باروودۆخێکی ره‌خساویان بۆ فه‌راهه‌م بێت، ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵ بوونیان به فیرقه‌یه‌که‌وه هه‌یه. به تایبه‌ت کاتێک، که‌سێک له پێوه‌ندیه‌کی ماناداردا، وه‌ک کاروپیشه‌یه‌ک، خوێنده‌واری یا به‌رنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی، وه یا خه‌ریک بوون به ژیانێکی ئاسایی؛ سه‌ر قاڵ نه‌بێت؛ ئه‌گه‌ری گیرۆده بوون و که‌وتنه باوه‌شی نێو یه‌کێ له فیرقه‌کانی زۆرتره.
که‌سانی لاواز له‌م بواره‌دا، ئه‌وانه‌ن که له یه‌کێ له باروودۆخه‌کانی وه‌ک: ته‌نیایی، مه‌ودای تێپه‌ڕبوون له خولی کۆتاییه‌وه بۆ زانستگه، گه‌ڕان به دوای ئیش و کاردا، درێژه‌ی خوێنده‌واری باڵا، دوور بوون له بنه‌ماڵه، جێگیر بوون له شوێنێکی نوێ، جیا بوونه‌وه له هاوسه‌ره‌که‌ی، تازه بێکار کراو، تێک چوو به هۆی رووداوه تازه‌کانه‌وه، دڵه‌ڕاوکێ له به‌ر پێشهاته‌کانی داهاتووی ژیان و هتد. ئه‌و که‌سانه له‌و باروودۆخانه‌دا که ئاماژه‌یان پێ کرا، زۆرتر له کاته‌کانی دیکه ئاماده‌ن بۆ وه‌ر گرتنی هه‌ر پێشنیارێک به بێ بیر کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی.
هه‌ر فیرقه‌یه‌ک بۆ خۆی تاکتیک و شێوازێکی راکێشانی تایبه‌تی هه‌یه بۆ شوێن خستنی ئه‌ندامی تازه و به ئه‌ندام کردنی که‌سانی دڵخوازی خۆی. بڕێک له فیرقه‌کان رێکارنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌ندام داده‌نێن؛ هه‌ر به‌و شێوه‌یه که راهێنه‌ری فرۆشیاری، فرۆشیاره‌کانی خۆی په‌روه‌رده ده‌کات.
رێکارنامه، ئه‌و شێوازانه فێری ئه‌ندامه‌کان ده‌که‌ن که چۆن و له کو‌ێ، له گه‌ڵ سووژه‌کان په‌یوه‌ندی بگرن. ئه‌وان زۆرتر له لاوه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و راکێشانی ئه‌ندامی زۆرتر که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن.
پرۆسه‌ی تێکه‌ل بوون به فیرقه‌یه‌که‌وه له ئاکامی ره‌وتێکی داڕێژراودا روو ده‌دات، که به هۆی ئه‌ندامێکی له مێژینه‌تری فیرقه ده‌گاته ئه‌نجام.
کارکردی فیرقه‌کان ده‌ریان خستووه که وه‌ر گرتنی ئه‌ندام له رێگای پروپاگه‌ند، له گه‌ڵ هه‌ڵسووکوه‌ت بۆ مل که‌چ کردنی ئه‌ندام، له هه‌مبه‌ر ژیان له چوارچێوه‌ی فیر‌قه‌دا به ئه‌نجام ده‌گات. دیاره ئه‌و رووداوه به خێرایی روو نادات و ئه‌و که‌سانه‌ی که تێکه‌ڵ به فیرقه بوونه، له سه‌ره‌تادا نازانن بۆ کو‌ێ ده‌ڕۆن. ئه‌وان چۆن بزانن به دوای چ سه‌رئه‌نجامێکه‌وه‌ن، له کاتێک دا ئاگاداری پرۆژه و ناوه‌رۆکی گرووپیک که تێکه‌ڵی بوونه، نیین.
ئه‌ندامانی فیرقه‌کان، به گشتی له سه‌ره‌تادا به دوای باروودۆخێکه‌وه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌وڵێکی به سوود بۆ خۆیان و مرۆڤایه‌تی.
هیچ ئه‌ندام فیرقه‌یه‌ک، پێی خۆش نه‌بووه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خزمه‌تگوزار و به‌ستراوه‌ی گرووپێک بێت، به‌ڵکوو له ره‌وتی تێکه‌ڵ بوونی دا چه‌واشه کراوه، وه یا له ژێر زه‌خت و گوشاردا، پێش ئه‌وه‌ی بزانێت ج ده‌بێت، که‌وتوه‌ته داوی ئه‌و تاقمه و هێدی هێدی له رابردوو و بنه‌ماڵه‌ی خۆی دابڕاوه و به ته‌واوی به‌ستراوه‌ی فیرقه بووه.
F: جیاوازی فیرقه و گرووپه ئاساییه‌کان.
به پێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له سه‌ر پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی فیرقه باس کرا، سێی تایبه‌تمه‌ندی خواره‌وه جیاوازی فیرقه‌یه‌ک له گه‌ڵ گرووپێکی ئاسایی ده‌رده‌خات:
1- فیرقه‌کان له لایه‌ن سه‌رۆکێکی کاریزماتیک، یا به توانا، که ناوه‌ندی هێز و سه‌ر چاوه‌ی دارایی فیرقه‌که، له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه؛ دامه‌زراوه، وه یا به‌ڕێوه ده‌چێت. له کاتێکدا گرووپه ئاسایه‌کان، ئه‌یانه‌وێت، پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یی خۆیان بچووک بکه‌نه‌وه و که‌سانی پاوان خواز کونترۆڵ بکه‌ن یا وه‌ده‌ر بنێن.
2- فیرقه‌کان خاوه‌ن وته و به‌یانێکی ئاشکرا؛ به هۆی کتێب، مانیفست یا دکترینن. به‌ڵام گرووپه ئاساییه‌کان له رێی هان دانی ئه‌ندامه‌کان بۆ پابه‌ندبوون به ئاشتی و ئازادی دا به‌ڕێوه ده‌چن و خۆیان نابه‌ستنه‌وه به دامه‌زراوه‌یه‌کی دایکه‌وه.
3- فیرقه‌کان سنوور و درگای داخراوه‌یان هه‌یه و ئه‌ندامه‌کانیان به شێوازی جۆراوجۆر له ژێر چاودێری ورد دان و هه‌ر ئه‌ندامێک بیه‌وێت له فیرقه بڕواته ده‌ره‌وه، ده‌که‌وێته به‌ر توانج و ناونیتکه‌ی وه‌ک؛ دابڕاو، خۆفرۆش و خاین. فیرقه‌کان ئه‌ندامی نوێ به وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه راکێشی خۆیان ده‌که‌ن، سامانێکی زۆر کۆ ده‌که‌نه‌وه و بیروڕای دوژمنانه بره‌و پێ ده‌ده‌ن و بیرۆکه‌ی بێ بڕوایی به هه‌موو جیهانی ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌که‌یان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام گرووپه ئاساییه‌کان تا راده‌یه‌ک کراوه‌ن و سنووره‌کانیان زۆر داخراو نییه. خه‌ڵکانی تر ده‌توانن هاتووچۆیان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن بمێننه‌وه، یا بگه‌ڕێنه‌وه نێو کۆله‌ڵ.
که وابوو زۆربه‌ی ئه‌و گرووپه ئاسایانه، به پێی ئه‌و پێناسانه، مه‌ترسییه‌کی زۆریان بۆ کۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵام زۆرێک له فیرقه‌کان له راده‌یه‌کی ترسناکدا بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان و خه‌ڵکانی تر مه‌ترسی هێنه‌رن.

درێژه‌ی هه‌یه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر